نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / بەفەرمانی مەسرور بارزانی: ڕێگای نێوان سۆران و رواندز دەكرێتە جووتساید

بەفەرمانی مەسرور بارزانی: ڕێگای نێوان سۆران و رواندز دەكرێتە جووتساید

پڕۆژەی رێگای نێوان ھەردوو شارۆچکەی سۆران و رواندز دەکرێتە جووتساید و قایمقامی سۆرانیش دەڵێ، بەر لە ھاتنی وەزری زستان پڕۆژەکە تەواو دەکرێت و سوودی بۆ ھەردوو قەزاکە دەبێت.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران راگەیاند” لەچوارچێوەی سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ جووتسایدکردنی رێگای نێوان ھەموو قەزاکان و شارە گەورەکان پڕۆژەی جووتسایدی نێوان سۆران و رواندز خراوەتە بواری جێ بەجێکردن و بڕیارە پێش ھاتنی وەرزی زستانی ئەمساڵ تەواو بکرێت.
قایمقامی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت” پڕۆژەکە تەواوکەری شەقامی ٤٠ مەتری سۆرانیش دەبێت، بە جووتسایدکردنی نێوان سۆران رواندز جگە لەوەی جوانییەکی زۆر دەبەخشێتە شاری سۆران لەڕووی ھاتووچۆوە ئاسانکاری زیاتری دەبێت بۆ ھاوڵاتیان و گەشتیاران.
مەغدید عەریف ئەحمەد روونی کردەوە” پڕۆژەکە جگە لە دروستکردنی شەقام ھەموو خزمەت گوزاریەکی تێدایە لە کارەبا و ئاو و جوانکاری شەقام و کربیستۆن، ئەمەیش دەبێتە ھۆی پێشکەوتنی سۆران لەڕووی رێگاو بانەوە، بەتایبەتی سۆران و رواندز پێویستیان بە رێگایەکی ستاندەرد ھەبوو لە نێوانیان.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای حزبی دەعوەی تەنزیمی عێراق كۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی ئایاری 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای حزبی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *