
گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک راگەیاند، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا بکوژ دانی ناوە بەکوشتنی کچە شەش ساڵانەکەی فارووق بەناوی ئاخینک، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پۆلیسی زاخۆ بەدوای تەرمی ئاخینکدا دەگەڕێن.
لە زاخۆ، بکوژەکە پێشتر تاوانی کوشتنی ئەنجامداوە و دوای ٣ ساڵ ئازادکراوە، هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لە ساڵی ٢٠٢١ بکوژ بە تۆمەتی رفاندنی دوو کچە منداڵی پەنابەری رۆژئاوای کوردستان دەستگیرکرابوو، دوای ئەوەی لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەوتبوو ٢ منداڵەکە دەباتە دەرەوەی شار، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست ئەوکات دادگا بکووژەکەی ئازادکرد، تا ئێستاش چارەنووسی ئەو دوو منداڵە نادیارە.
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە