نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / هه‌ڵه‌بجه‌:به‌هۆی ململانێ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و پزیشكه‌كان كه‌رتی ته‌نروستی په‌كی كه‌وتووه

هه‌ڵه‌بجه‌:به‌هۆی ململانێ به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی و پزیشكه‌كان كه‌رتی ته‌نروستی په‌كی كه‌وتووه

به‌هۆی كێشه‌ له‌ نێوان پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌، كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌و پارێزگایه‌ په‌كی كه‌وتووه‌ و 43 پزیشكی پسپۆڕییه‌ جیاوازه‌كان مانیان گرتووه‌، تاكه‌ داواكاریشیان گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی ناوچه‌كه‌یه‌.

هه‌رێم ستار پزیشكی هه‌ناوی ،ڕاگه‌یاند، له‌ 16ی ئه‌م مانگه‌وه‌ له‌ كۆی 50 پزیشك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌، 43 پزیشك مانیان گرتووه‌ و ده‌وام ناكه‌ن، به‌وه‌یش 95% كه‌رتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه‌ په‌كی كه‌وتووه‌.

روونی‌ كرده‌وه‌، هۆكاری‌ مانگرتنی پزیشكه‌كان پێوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ شێوازی مامه‌ڵه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستییه‌وه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونیه‌وه‌ تاكڕه‌وی له‌ بڕیاره‌كانی هه‌بووه‌.

ئه‌و پزیشكه‌ نموونه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی پێنج پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی ده‌كات له‌ كۆی هه‌شت پزیشك، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێنه‌وه‌ له‌ پێشوه‌خت، به‌شێكیان زیاتر له‌ چوار ساڵه‌ به‌ركه‌وتووانی چه‌كی كیمیایی ده‌بینن و ئه‌زموونیان زیاتره‌.

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئێسته‌ ته‌نیا پزیشكی یاریده‌ده‌ر ده‌وام ده‌كه‌ن و سه‌رجه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌كان راگیراون، مه‌ترسیی هه‌یه‌ كه‌رتی‌ ته‌ندروستی‌ له‌و سنووره‌ به‌ ته‌واوی‌ په‌كی‌ بكه‌وێت.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *