سه‌رۆك وه‌زیران زۆر به‌شه‌فافانه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ی مامه‌ڵه ده‌كات ئومێدی بۆ گه‌ڕاندونه‌ته‌وه
پاش ئەوەی كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار ڕایان گەیاند ده‌یانه‌وێت سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و 27 ملیار دۆلاری قه‌رزه، بانگێشتی په‌رله‌مان بكه‌ن، په‌رله‌مانتارێك پێیان دەڵێ: موزایه‌ده رابگرن.
حه‌سیبه گه‌ردی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان،راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان پێیان ناڕوون بوو، روون و راشكاو بووە.
گه‌ردی روونی كرده‌وه، گوتاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ر له جه‌ژن په‌رده‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پرس لادا، له‌وانه: بودجه، نه‌وت و قه‌رز. ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران ده‌یانگوت حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان و رای گشتی شه‌فاف نییه.
لەدوای ئەوە، چه‌ند په‌رله‌مانتارێك له فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان، خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی واژوون تا سه‌رۆكی حكوومه‌ت بانگێشتی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن له‌سه‌ر روونكردنه‌وه‌ی ئه‌و 27 ملیار دۆلاره‌ی كه وه‌ك قه‌رز باس ده‌كرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، پێویسته ئه‌و په‌رله‌مانتارانه واز له‌و موزایه‌ده‌یه بێنن كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌داری ده‌كه‌ن، چونكه سه‌رۆكی حكوومه‌ت خۆی لیژنه‌یه‌كی راسپاردووه كه ورد و درشتی ئه‌و قه‌رزه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ته بخه‌نه‌ڕوو، ئیتر پێویست ناكات به‌ناوی لێپرسینه‌وه موزایه‌ده بكه‌ن.