ەنجومەنی شورای سعودیە رایگەیاند، پێشنیازی هاوسەرگیرکردنی کچان بەبێ گەڕانەوە بۆ خێزانەکەیان لەلایەن لیژنەی دادوەری ئەنجومەکە رەتکراوەتەوە بەوهۆکارەی رەزامەندبونی خێزانی كچەکە یەکێک لە مەرجەکانی گرێبەستی هاوسەرگیری.
بڕیارەکە پێچەوانەی دەقە شەرعییەکانە کە رەزامەندی خێزانی كچەکە وەک یەکێک لە مەرجەکانی گرێبەستی هاوسەرگیری لە قەڵەمدەدات
لەوبارەیەوە رۆژنامەی “ریاز”ی نیمچە فەرمی سعودیە ئاماژەی بەوەکردوە، “لیژنەی دادوەری لە ئەنجومەنی شورای سعودیە هۆکاری رەتکردنەوەی پێشنیازی هاوسەرگیرکردنی کچان بەبێ گەڕانەوەی بۆ خێزانەکەیانی بۆ ئەوە گەڕاندوەتەوە کە پێچەوانەی دەقە شەرعییەکانە کە رەزامەندی خێزانی كچەکە وەک یەکێک لە مەرجەکانی گرێبەستی هاوسەرگیری لە قەڵەمدەدات، هەروەها پێشنیازەکە پێچەوانەی عورفی باوە لەو وڵاتەدا”.
ئەوەش هاتوە، ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی شورا کە پشتیوانی پێشنیازەکە دەکەن رایگەیاندوە کە بەمزوانە پێشنیازێکی دیکە ئامادە دەکەن کە بتوانێت هەمان داخوازی جێبەجێبکات.
پێداچونەوە بە سیستەمی خێزانی لە سعودیەدا دەکەن
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018دا محەمەد بن سەلمان، جێنشینی سعودیە رایگەیاند، پێداچونەوە بە سیستەمی خێزانی وڵاتەکەیدا دەکات (ئەرک و مافی منداڵ و دایک و باوک لەسەر یەکتر روندەکاتەوە) و لەسەر ئەو پرسەش راوێژ بە زانایانی سعودیە دەکات.