نوێترین هەواڵ
سەرەتا / عێراق / کازمی مووچەی پلە باڵاکانی عێراق کەمدەکاتەوە

کازمی مووچەی پلە باڵاکانی عێراق کەمدەکاتەوە

رۆژی شەممە 2020/05/30 سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی لیژنەی چاکسازیی ئابووریی کرد و فەرمانی دا چارەسەری دوو مووچەیی و بکرێتە و مووچەی پلە باڵاکانیش کەمبکرێتەوە. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی قەیرانی ئابووری کرا و کازمی داوای کرد چەند رێکارێک بۆ چارەسەرکردنی بگیردرێتەبەر کە دیارترینیان کەمکردنەوەی مووچەی پلەباڵاکانی دامودەزگاکانی حکومەتە. هەروەها فەرمانی دا بەپێی بنەمای بەدیهێنانی دادوەریی کۆمەڵایەتی چارەسەری دوو مووچەیی و مووچەی ئەو خانەنشینانە بکرێت کە لە دەرەوەی وڵات نیشتەجێن. هەروەها پێشتر رۆژی هەینی عەلی، عەبدولئەمیر عەللاوی، وەزیری دارایی عێراقیش ئەو پلانەی ئاشکراکردن کە کەمکردنەوەی مووچە دەیانگرێتەوە و باسی لە رێکارەکانی جێبەجێکردنی کرد. وەزیری دارایی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، هەر کەمکردنەوەیەکی مووچە ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانە ناگرێتەوە کە مووچەکەیان لە 500 هەزار دینار کەمترە. راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، ئەو پارەیەی لە دەستکاریکردنی مووچەی فەراهەم دەکرێت، یەکێک دەبێت لە سەرچاوەکانی بەردەوامیدان بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی. عێراق نزیکەی حەوت ملیۆن مووچە خۆری هەیە، ساڵانە پێویستی بە نزیکەی 50 ملیار دۆلارە بۆ خەرجکردنی مووچە، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش هەنگاوەکانی حکومەت بۆ دەستکاریکردنی مووچە رەتدەکاتەوە. بەپێی داتا و ئامارەکانی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)، عێراق لە ماوەی چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو لە دابەزینی نرخی نەوتدا 11 ملیار دۆلاری لەدەستداوە.

بەپەلە

بە فرۆکەی بێفرۆکەوان ھێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک لە بەغدا و 2 سه‌ركرده‌ی كه‌تائیبی حزبوڵڵا كوژران

بەگوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵی عێراقی، لە ئاکامی بۆردومانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەی مەشتەلی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *