لەناو یەكێتی نیشتیمانی گەندەڵی بەرپرسەكان دژ بەیەكتری بڵاو دەكرێتەوە گەندەڵی یەكتری ئاشكرادەكەن و سەرنوسەری پێشووی كوردستانی نوێ گەندەڵی گەورەی كوڕەكەی شاڵاو عەلی عەسكەری ئاشكرادەكات.
لە مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو، دڵشاد مەجید، سەرنووسەری پێشووی ڕۆژنامەی (کوردستانی نوێ)ی زمانحاڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بابەتێكی بڵاو كردەوە و بە قسەی خۆی ”دۆسیەیەكی گەندەڵیی پۆلۆی کوڕی شاڵاو عەلی عەسکەرییە“، كە تیایدیدا دەڵێت: ”پۆڵۆ شاڵاو عەلی عەسكەری، خاوەنی (کۆمپانیای ئۆن گارد)ە بۆ پاسەوانی، جگە لەمەش بازرگانی دابینکردنی کەلوپەلی سەربازییشە“.
بە گوتەی دڵشاد مەجید: ”پێشتر ئاکام عومەر، فەرماندەی لیوایەک بووە بە ناوی لیوای کۆماندۆ، ئەو لیوایە خاوەنی پێنج هەزار كارمەندە و لە سێ فەوج پێک ھاتووە، داوای لە کۆمپانیاكەی پۆلۆ كردووە، جلوبەرگ و پێڵاوی سەربازی بۆ ھێزەکەی دابین بکات، لە بەرامبەریشدا پۆلۆ ھەر دەستە جلێكی سەربازیی بە 500 دۆلار هەژمار كردووە“.