نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / نەخۆشیی ئەلزهایمەر چییە؟

نەخۆشیی ئەلزهایمەر چییە؟

ئەلزهایمەر Alzheimer’s نەخۆشیی شانەكانی مێشكە، لەگەڵ نەمانی پەیوەندیی نێوان دەمارەخانەكانی مێشك و لەش، حاڵەتەكە بەرەو خراپتر پەرە دەسێنێت و تواناكانی مێشك بەرە بەرە بەرەو كزبوون دەچن، تەنانەت بۆ ئەنجامدانی چالاكیی زۆر سادەش، هاوكات لەگەڵ گرفت لە یاد و بیرهاتنەوەدا، گۆڕان لە كەسێتیدا، گرفت لە زانینی شوێن و كات، گرفت لە قسەكردندا، گۆڕان لە مەزاج و هەڵسوكەوتدا. نەخۆشیی ئەلزهایمەر هەرگیز بەشێك نییە لە كرداری ئاسایی پیربوون و هەرگیز مەرج نییە كە هەموو كەسێكی پیر تووشی بێت.

ئەلزهایمەر زیاتر لە پاش تەمەنی 65 ساڵیدا بەدی دەكرێت، ئەگەری تووشبوون پاش تەمەنی 85 ساڵ دەگاتە نزیكەی 50%. بە رای پسپۆڕانی مێشك و كۆئەندامی دەمار، نەخۆشیی ئەلزهایمەر لە ئەنجامی كۆبوونەوەی پرۆتینێكی تایبەت بە ناوی بیتا ئەمیلۆید Beta amyloid لە مێشكدا پەیدا دەبێت، ئەم پڕۆتینە دەبێتە هۆی مردنی دەمارەخانەكان. هۆكاری تووشبوون بە ئەلزهایمەر تا ئێستا نەزانراوە، بەڵام هۆكارە هاندەرەكانی تووشبوون ئەمانەن: بەساڵاچوون، هۆكاری بۆماوەیی، زەبری دەرەكی بۆ ناوچەی سەر لە تەمەنێكی زوودا، لەوانەیە كە هۆرمۆنی ئیسترۆجین Estrogen رۆڵی هەبێ لە تووشبووندا، بۆیە نەخۆشیی ئەلزهایمەر بەراورد لەگەڵ پیاودا زیاتر دوچاری ئافرەت دەبێت.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *