نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جۆراوجۆر / پێشبینی دەکرێت کۆرۆنا کۆتایی بە دو خوی باوی مرۆڤایەتی بهێنێت

پێشبینی دەکرێت کۆرۆنا کۆتایی بە دو خوی باوی مرۆڤایەتی بهێنێت

زانایانی کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنن، پێشبینی دەکرێت لە کاریگەرییەکانی دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا، “تەوقە و لەباوەشکردن” لە ساڵانی داهاتودا زۆر کەمببێتەوە و بەوەش خوی مرۆڤ لە بۆنە و دیدارە کۆمەڵایەتییەکان گۆڕانکاری بنەڕەتی بەسەردا دێت.

لەوبارەیەوە ماڵپەڕی دەیلی مەیل ئاماژەی بەوەکردوە، چڕکردنەوەی رێکارە خۆپارێزییەکان بۆ روبەربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێدەچێت کاریگەری لەسەر پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دابنێت، بە جۆرێک تەوقەکردن لە دیدار و کۆنفرانسەکاندا وەکو خویەکی مرۆڤ رەنگە نەمێنێت یان زۆر کەم ببێتەوە.

لەوبارەیەوە رۆبەرت دینگۆاڵ، مامۆستای زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی نۆتینگهام بە ماڵپەڕەکەی راگەیاندوە، پێشبینی دەکات یەکێکی دیکە کاریگەرییەکانی دوای کۆرۆنا ئەوە بێت هەمیشە و بە بەردەوامی دەستەکان دەشۆردرێن، ئەگەر ماوەی کەرەنتینەش بگاتە شەش مانگ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر دەبن و رەنگە لە پاک و خاوێندا زیادەڕەوی بکرێت.

دەشڵێت، بەڵام ئەگەر ماوەی مانەوە لە ماڵەوە بگاتە 18 مانگ (بەشێک لە پزیشکان دەڵێن ڤاکسینی کۆرۆنا ساڵێک و شەش مانگ کاتی دەوێت)، ئەو کاتە گۆڕانکارییەکان گەورەدەبن و روانگە و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و پاک و خاوێنیش گۆڕانکارییان بەسەردا دێت، گەنجانیش زیانمەندی ئەو پرۆسەیە دەبن بەو پێیەی بەشێکی  چالاکی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و هاوڕیەتی نزیک و روبەرو پێکدەهێنن.

بەپەلە

بزووتنەوەى گۆڕان جارێکى تر لەگەڵ یەکێتى هاوپەییمانى ناکەین لیژنه‌ی‌ ئاشته‌وایی گۆڕان، له‌ ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی‌ جڤاتی‌ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *