دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی (covid 19) ناسراو به ڤایرۆسی كۆرۆنا، خه‌ڵك هه‌وڵده‌دات په‌به‌ند بێت به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، و زیاتری كاته‌كانیان له ماڵه‌وه به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
زه‌ریفه‌خان ره‌سوڵ حمد، تویژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیه، له باره‌ی ئه‌م دۆخه‌ی كۆمه‌ڵگه گووتی” هه‌روه‌ك ده‌زانین خێزان گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه و په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوانیان دا هه‌یه كه له رێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌وه بیر‌ورا و قسه‌كانیان ئالوگۆر ده‌كه‌ن، تاكه‌كانی خێزانه‌كان له ئێستادا به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ناتوانن له ماڵه‌كانیان بێنه‌ده‌ره‌وه، و چوونه ده‌ره‌وه‌ی خێزانه‌كان كه‌متر بۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن به رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان بۆ خۆپاراستن له‌م ڤایرۆسه، له‌كاتێك دا كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌نێوان شاره‌كان كراوه و دووكان و بازاره‌كان و دام و ده‌زگاكان داخراون.
بۆ زیاتر خۆ پاراستن له‌م ڤایرۆسه ، له ئێستادا زۆربه‌ی خێزانه‌كان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌بنه‌وه و ئالوگۆری په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئه‌نجام ده‌ده‌ن، پێم وایه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه ده‌بێته‌هۆی پته‌وبوونی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی له‌نێوان ئه‌ندامه‌كانی خێزانه‌كان به‌هۆی به‌سه‌ربردنی كاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌ناوماله‌كانیاندا، له‌لایه‌كی تریشه‌وه بوونی قه‌ره‌بالغی و تێكه‌ڵبونی زیاتر له‌چه‌ند خێزانێك كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ به‌جێده‌هێلێت، چونكه یه‌كێك له‌هۆكاره‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت تاكه‌كان خۆیان له‌شوێنی قه‌ره‌بالغ بپارێزن و بۆئه‌وه‌ی كه‌مترین به‌ریه‌كه‌وتن له‌نێوانیان رووبدات، بۆیه‌ش پێویسته له‌ئێستادا خێزانه‌كان كه‌متر سه‌ردانی یه‌كتری بكه‌ن و له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه بۆ ته‌ندرووستی هه‌موو لایه‌ك”.