پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی زیانى گه‌وره‌ى رۆبۆته سێكسییه‌كان ئاشكراده‌كه‌ن و ئاماژه به‌وه‌ده‌ده‌ن، ئه‌و رۆبۆتانه مه‌ترسى گه‌وره له‌سه‌ر ده‌رون و خوڕه‌وشتى تاك و كۆمه‌ڵگه زیادده‌كه‌ن و داواش ده‌كه‌ن مامه‌ڵه‌كردن پێوه‌ى قه‌ده‌غه‌بكرێت.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی له زانكۆى “دوك” له به‌ریتانیا رایانگه‌یاندوه، ته‌كنه‌لۆژیاى رۆبۆتى سێكسى توانیویه‌تى له لیژنه چاودێریه‌كان رزگارى ببێت، چونكه ئاژانسه‌كان شه‌رم ده‌كه‌ن رێوشوێن و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌یانه‌وه بكه‌ن، به‌ڵام ده‌بێت رێوشوێن بۆ رێگریكردن لێى بگیرێته‌به‌ر.
لاى خۆیه‌وه دكتۆر كریستین هێدرێن له زانكۆى دوك به‌كه‌ناڵى BBC وتوه، مه‌ترسیه‌كانى رۆبۆته سێكسییه‌كان زۆر گه‌وره‌ن، هه‌ندێك له‌و رۆبۆتانه وا داتاكراون په‌یوه‌ندى سێكسى ره‌تبكه‌نه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ش سیناریۆى ده‌ستدرێژى سێكسى دروستده‌كات (وه‌ك به‌جێهێنانى ئاره‌زویه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ى حه‌زده‌كه‌ن ده‌ستدرێژى سێكسى ئه‌نجامبده‌ن).
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، هه‌ندێكیان وا دروستكراون له منداڵ بچن و یه‌كێك له دیزاینه‌ره‌كانى ئه‌و جۆره رۆبۆتانه له ژاپۆن دانیناوه به‌وه‌دا ئه‌و رۆبۆتانه وه‌ك پارێزگاریه‌ك دروستكراون بۆئه‌وه‌ى ئازارى منداڵى راسته‌قینه نه‌درێت له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ى ئاره‌زوى ئه‌نجامدانى سێكس له‌گه‌ڵ منداڵاندا ده‌كه‌ن.
ئه‌و زانایه پرسیارى ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئایا ده‌كرێت ئه‌و بابه‌ت ببێته شتێكى سروشتى؟، ده‌رفه‌ت به خه‌ڵك بدات ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته په‌یڕه‌و بكه‌ن له‌كاتێكدا پێویسته چاره‌سه‌ربكرێن.
لاى خۆیشیه‌وه كاسلین ریچاردسۆن مامۆستاى ماده‌ى خوڕه‌وشت و رۆشنبیرى له بوارى رۆبۆت و زیره‌كى ده‌ستكرد له‌زانكۆى “دی مۆنت فۆرت”ی به‌ریتانیا داواده‌كات ئه‌و جۆره كڕین و فرۆشتنه قه‌ده‌غه‌بكرێت.
ئه‌و مامۆستایه هه‌ڵمه‌تێكیشى دژى رۆبۆتى سێكسى ده‌ستپێكردوه و ده‌پرسێت: ئایا به‌ره‌و داهاتویه‌ك ده‌چین، كه بیركردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى “ژن ته‌نها ئامڕازێكه بۆ سێكس” په‌یڕه‌و ده‌كرێت؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك كێشه‌ى له‌په‌یوه‌ندیه‌كانیدا هه‌بوو له ژیانیدا پێویسته به‌شێوه‌ى قسه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانى تردا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدابكات نه‌ك له‌رێگه‌ى رۆبۆتى سێكسییه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سێكى ئاسایى هاتبێته ژیانیه‌وه.
بازاڕ و ته‌كنه‌لۆژیاى رۆبۆته سێكسییه‌كان تا بێت گه‌شه ده‌كه‌ن و له تازه‌ترین جۆره‌كانیشى، قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و سه‌رو مل و ده‌مو لێو ده‌جوڵێنن و چاویش ده‌تروكێنن.