كچه خوێندكارێكی به‌ریتانی دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له فه‌یسبوكه‌وه نامه بۆ كچێكی دیكه ده‌نێرێت، خۆی كوشت.
ئێمیلی ئیلیۆت، كچه خوێندكارێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵی زانكۆی هه‌ده‌رسفیڵد بووه له به‌ریتانیا و له‌گه‌ڵ كوڕێك به‌ناوی شای دۆیڵ یه‌كتریان ناسیووه، به‌ڵام له مانگی شوباتی 2019 له‌یه‌كتر جیابونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه چه‌ند نامه‌یه‌كی له مۆبایلی كوڕه‌كه‌دا بینیووه كه بۆ كچێكی دیكه‌ی ناردوه.
دوای جیابونه‌وه‌یان، كچه‌كه هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه، دواتر له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌یدا پێكهاتونه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان درێژه پێداوه.
ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی سه‌رسام كردوه، ئه‌وه‌یه كه دوای چه‌ند مانگێك له پێكهاتنه‌وه‌یان، رۆژێك به‌سه‌ر لاشه‌ی كچه‌كه‌دا چووه‌ته ژوره‌كه‌ی و بۆی ده‌ركه‌وتووه كه خۆی كوشتووه، هۆكاره‌كه‌ش هه‌ر ئه‌و نامانه بووه كه كاتی خۆی كچه‌كه له مۆبایلی كوڕه‌كه‌دا بینیویه‌تی.