نوێترین هەواڵ
سەرەتا / ڕاپۆرت / ڕێبین هەریدی:ستایشی شاسور عەبدوولواحید دەکات بزوتنەوەی گۆڕانیش نیگەرانە

ڕێبین هەریدی:ستایشی شاسور عەبدوولواحید دەکات بزوتنەوەی گۆڕانیش نیگەرانە

ڕێبین هەریدی:ستایشی شاسور عەبدوولواحید دەکات بزوتنەوەی گۆڕانیش نیگەرانە

ڕێبین هەردی کە پێشتر خۆی بە ڕاوێژکاری نەوشیروان مستەفا ناساندووە، ستایشی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای (نالیا) دەکات و هێرش دەکاتە سەر بزووتنەوەی گۆڕان، بەو هۆیەشەوە گۆڕانخوازان نیگەران بوون.

ڕێبین هەردی، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی توند ڕەخنەی لە بزووتنەوەی گۆڕان گرتووە، لە بەرامبەر واژۆکردنی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان. ڕەخنەکانیش بە شێوەیەک لە میدیاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا دژی گۆڕان بەکار هێندراون، کە گۆڕانخوازان نیگەران بن و بەشێکیشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە توندی هێرشی بکەنە سەر.

هەر بەهۆی ئەوەوە ڕەحمان غەریب، بەرپرسی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ڕۆژنامەنووسان، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، داوای کردووە کە لە ڕەخنەگرتن لە هەڵوێستە سیاسییەکانی ڕێبین هەردیدا، پەنا بۆ ناوزڕاندن نەبرێت.

لەلایەکی دیکەوە، لە وەڵامی کۆمێنتی یەکێک لە هاوڕێکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕێبین هەردی هێرشی کردووەتە سەر بزووتنەوەی گۆڕان و ستایشی شاسوار عەبدولواحیدی کردووە و بە هاوڕێی خۆی داناوە، گوتووشیەتی: “شاسوار هاوڕێمە و لەزۆر كەسی دى بەپیاوتری دەزانم كە سەردەمێك زۆر لام موهیم بوو”.

بەپەلە

وەهاب هەڵەبجەیی چۆن هەوڵى نانەوەى شەڕى هەورامى و سۆرانى دەدات لەژێر ناوى کوڵەباڵەکەدا

وەرن لە کۆمێنت زیاتر لەوبارەوە بخوێنەرەوە بەرپرسە هەورامیەکانیش هاتنەسەر خەت حاجى تاهیر هەورامیی پیاوێکى سەرمایەدارى …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *