ماموستایه‌كی زانكۆ وڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوە کە: ڕۆڵی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له پڕۆسه‌ی دەستنیشانکردنی سه‌رۆكی هەرێم و سه‌رۆكی حکومەت چی بوو؟
ماموستایەکی زانكۆ ده‌ڵێن:له چوارساڵی ئاینده به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، هه‌نگاوی گه‌وره ده‌بینین له به‌روه‌پێشبردنی حوکمڕانی هەرێمی كوردستان، له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و عێراق و وڵاتانی ئیقلیمی و جیهانی.
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب ماموستای زانكۆ له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی چركه ده‌ڵێ:” نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سایه‌تێكی به‌هێزی دیپلۆماسیی هه‌یه، له سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئیقلیمی و ناوچه‌كه. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته، چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی ته‌واوی كورد، وه گوتاری سه‌رۆكی هه‌رێمی له مڕاسیمی سوێندخواردنەکەیدا، پێی گوتارێكی جیاواز له سیاسه‌تی باو‌بو له گوتاری سیاسیه‌كانی كورد، كه به ڕوحێکی كراوه، له‌گه‌ڵ دۆست و نه‌یار قسه‌ی كرد.
هه‌ڵمه‌ت غه‌ریب وتیشی پێشوازی وڵاتان و پشتیوانی‌یان، یارمه‌تیده‌ری سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ده‌بێت،بۆیه بڕوامان وایه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له چوار ساڵی ئاینده به‌ده‌ست ده‌هێنێت، پیاوێكی تاقیكراوه‌یه.چاوه‌كان له‌سه‌ر هه‌نگاوه گه‌وره‌كانییه‌تی، بۆ چوارساڵی ئاینده له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، وه له‌گه‌ڵ هه‌نگاوه‌كانیدا بۆ فراوان كردنی پێوه‌ندی دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دوونیاش كاری جددی دەكات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی ناوخۆ، وه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
هاوڵاتیان و چاودێران و سیاسه‌تمه‌دارانی كوردستان،چاویان له سه‌ر چوارساڵی ئاینده‌ی ده‌وڵه‌ت داری مه‌سرور بارزانییه،له سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان.
له‌باره‌ی مه‌سرور بارزانی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ، هەڵمەت غه‌ریب وتیشی:” مه‌سرور بارزانی تاقیی نه‌كراوه‌ته‌وه له ڕوی سیاسی و حكوومڕانی، به‌ڵام به‌ڕێزیان سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان بووه، ڕاسته له دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگدا كاری كردووه كه له ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت گرنگتربووه، بۆیه چاوه‌كان له سه‌ر چوارساڵی ئه‌زمونی كاره‌كانی ده‌بێت له سه‌رۆكایەتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
ئه‌وماموستایەی زانكۆ وتیشی:” مه‌سرور بارزانی سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی وكاریزمایه‌كی گه‌وره‌یه. دوو خاڵ له‌به‌رده‌ستیه‌تی، یه‌كه‌م: ده‌ست گرتن به هاوپه‌یمانی پارتی و گۆڕان و یه‌كێتی، چه‌نده ئه‌و هاوپه‌یمانییه به‌هێزبێت ئه‌وه‌نده مه‌سرور بارزانی به‌هێزده‌بێت، وه خاڵی دووه‌م: پاڵپشتی پارتی بۆ مه‌سرور بارزانی٫ كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه، وه سه‌ركردایه‌تی پارتی پاڵپشتی جدی ده‌بن،ئه‌وش هۆكارێكیتره بۆ سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی حكوومه‌ت.
زیاتر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد: “له (100) ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی، وه‌ك سه‌رۆكی حكوومه‌ت، كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی چاوه‌ڕوان كرا‌و ده‌بینین.
پارتی دیموكراتی كوردستان،براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه،هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت و هه‌رێمی لە لایه، تاكه حیزبی كوردستانییه یه‌ك ده‌نگە له ته‌واوی بڕیاره‌كاندا، له‌كاتی خۆیدا ده‌توانێت ئه‌وبڕیارانه‌ی چاره‌نوسازه بیدات، ئه‌و ماموستایەی زانكۆ وتی:”پارتی كێشه‌ی یه‌ك ده‌نگی و بڕیاردانى نییه ،چونكه پارتی سه‌نته‌ری بڕیاردانی هه‌یه، پێچه‌وانه‌ی حزبه‌كانیتر كه یه‌كده‌نگ نین له‌ناوخۆیاندا و سه‌نته‌ری بڕیاردانیان نییه،. ئه‌وه‌ش وایكردوە، زۆر به‌ئاسانی پارتی بتوانێ بڕیاربدات، بڕیاریدا و یه‌كێتی هاوپه‌یمانی چه‌ندین ساڵه‌ی به‌جێهێشت. پارتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كده‌نگ و یه‌كده‌ستی هه‌یه، بڕیار له كاتی خۆیداده‌ات، سه‌ركردایه‌تی پارتی به‌هێزه‌وه پاڵپشتی له سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ن. فازڵ میرانی وەک سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ته‌رجه‌مه‌ی سیاسه‌ت و كاره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، ڕۆڵی كاریگه‌ری هه‌یه و پیاوێكی ئاقڵه له وردكردنه‌وه‌ی مه‌عاده‌له‌كان و ڕۆڵی گرنگی گێڕاوه.