ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕای دەگەیەنێت، پەکەکە چاوی بەو پێشکەوتن و ئەزموونەی هەرێمی کوردستان هەڵنایە کە لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بەدەستی هێناوە، دەشڵێت پەکەکە کە دەزانێت ناتوانێ چالاکی لە باکور بکات دێت لە ناوخۆ دژی پێشمەرگە چالاکی دەکات.
تەنیا تاهیر، ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاند، پەکەکە چاوی بەو ئەزموونەی هەرێمی کوردستان هەڵنایێ کە کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی هەیەتى، هەروەها هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی یاسایی و دەستورییە، هێزی پێشمەرگەیش هێزێکی دەستورییە و لەسەر ئاستی نێودەڵەوتی یەکێکە لە هێزە باشەکان، ئەمانە وایکردووە پەکەکە بەرانبەر بە هەرێم و پێشمەرگە دژایەتی بکات.
هەروەها گوتی، پەکەکە کە دەزانێ خۆی ئەو چالاکییانە بکات بەرانبەر بە باکور کە شوێنی خەباتی خۆیەتی، بۆیە دێن لە ناوخۆی هەرێم بەربەست و گرفت بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان دروست دەکات بە دانانی بۆمب و تی ئێن تی لە ناوچەکانی بە ناو سنووری خۆی.