بڕیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوودا گفتوگۆكانی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له باره‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌یان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانیش ده‌ڵێت، “هیچ كێشه‌یه‌كی سه‌ربازیمان نییه و هه‌ندێ كێشه له‌رووی مامه‌ڵه‌ی هه‌ردوو لا هه‌یه”.
كاوه به‌هرامی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، راگه‌یاند، هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی دیموكرات و ده‌خوازین به ئه‌نجام بگات.
ئه‌و به‌رپرسه حزبییه ئاشكرای كرد كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا شاندی هه‌ردوولا ده‌ست به گفتوگۆ ده‌كه‌نه‌وه.
به‌هرامی ده‌ڵێت “هه‌میشه جیابوونه‌وه زۆر ئاسانه، به‌ڵام یه‌كگرتنه‌وه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی هه‌یه، بۆیه تا ئه‌و دۆخه ئارام نه‌بێته‌وه و رێوشوێنی پێویست نه‌گیرێته‌به‌ر هه‌وڵه‌كان به ئه‌نجام ناگه‌ن”.
باسی له‌وه كرد، هه‌ردوو حزب له رووی سه‌ربازی و ده‌سه‌ڵات كێشه‌مان نییه، ته‌نیا له رووی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری و شێوازی كاركردن له داهاتوودا و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، گفتوگۆ ماوه.