نوێترین هەواڵ
سەرەتا / جیهان / “جارێكی تر خاكی ئەفغانستان دژی هیچ كەسێك بەكارناهێندرێت”

“جارێكی تر خاكی ئەفغانستان دژی هیچ كەسێك بەكارناهێندرێت”

بزوتنەوەی تاڵیبان جەخت لەوە دەكاتەوە، هیچ بەڵگەیەك نییە ئوسامە بن لادن سەركردەی پێشووی رێكخراوی قاعیدە لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001 بۆ سەر دوو تاوەی بازرگانی لە شاری نیویۆرك تێوەگلابێت.
زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ كەناڵی ” NBC news”ی ئەمریكی سەبارەت بەوەی كە ئایا دوای كۆنترۆڵ كردنی ئەفغانستان لەلایەن بزوتنەوەكە جارێكی تر دەبێتە لانكەی رێكخراوی قاعیدە وتی، كاتێك ئوسامە بن لادن بووە بابەتی ئەمریكییەكان ناوبراو لە ئەفغانستان بوو، بەڵام هیچ بەڵگەیەك نییە لەسەر تێوەگلانی لە هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر.
رونیشیكردووەتەوە، دوای 20 ساڵ لەو هێرشانە هیچ بەڵگەیەكمان لانییە كە ناوبراوی لەپشتەوە بووە، هیچ بەڵگەیەك بۆ هەڵگیرسانی شەڕ نەبوو، بەڵكو تەنها بەهانەیەك بوو، ئێستاش بەڵێنی ئەوەمان داوە جارێكی تر خاكی ئەفغانستان دژی هیچ كەسێك بەكارنەهێندرێت.
ئەمەش لەكاتێكدا لەساڵی 2004 ئوسامە بن لادن لە تۆمارێكی دەنگیدا دانی بەوەدانا كە لە پشت هێرشەكەی سەر دوو تاوەی بازرگانییەوەیە لە ئەمریكا، كە لە رێگەی 19 رفێنەر و 4 فڕۆكەوە ئەنجام درا. 

بەپەلە

بەپەلە.. ماکرۆن لە داڤۆس کۆبونەوەی گرنگمان لەگەڵ مەسرور بارزانی هەبووە پشتیوانی حکومەتی هەرێمین

ئیمانوێل ماکرۆن: پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین و بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە ئەمڕۆ …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *