وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، تیمێكیان له ژماره‌یه‌ك شاره‌زا و پسپۆڕ پێكهێناوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانبارانی كوشتنی كچێك له‌به‌غدا.
سه‌عد مه‌عن وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگه‌یاند، له یه‌كه‌م ساتی كوژرانی كچێك به‌چه‌قۆ له به‌غدا، تیمێكی شاره‌زا و پسپۆڕیان به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران پێكهێناوه،
وتیشی، “به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ستدرێژی سێكسی نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و كچه، چونكه تاوانه‌كه له‌شه‌قامێكی گشتی رویداوه و له‌ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی راپۆرتی پزیشكی دادی ده‌كه‌ن له‌وباره‌یه‌وه، وته‌ی شایه‌دحاڵ و داواكاری گشتی و دایكی كچه‌كه‌ش وه‌رگیراوه”.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، نۆرزان شه‌مه‌ری كه له چێشتخانه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی جادریه‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كاری ده‌كرد، له‌لایه‌ن سێ كه‌سه‌وه ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌سه‌ر و پاشانیش به‌چه‌قۆ كوژراوه.