له‌ناو ناحیه‌ی باتیفا ژنێك كه خاوه‌نی پێنج منداڵه به‌ده‌ستڕێژی گوللـه كوژرا و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی قه‌زای زاخۆش رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ژنه له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه به‌هۆی كێشه‌ی میرات و موچه‌ی باوكیانه‌وه كوژراوه.
رائید نه‌هشه‌ت سه‌لمان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی زاخۆ به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ژنێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كه پێنج منداڵی هه‌یه له‌ناحیه‌ی باتیفا له‌لایه‌ن برایه‌كیه‌وه و به‌هۆی كێشه‌ی میرات و موچه‌ی باوكی كۆچكردوی كوژرا.
وتیشی، “ژنه‌كه سكاڵای تۆماركردوه كه چه‌ندین ساڵه براكه‌ی موچه‌ی باوكی وه‌رده‌گرێت و به‌شی نادات و پێویسته مافه‌كه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دادنوسه‌وه ئاگاداركردنه‌وه بۆ براكه‌ی رۆیشتوه كه ئه‌فسه‌رێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه به‌پله‌ی رائید”.
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی زاخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، براكه‌ی كه نیشته‌جێی شاری دهۆكه به‌ره‌و باتیفا هاتوه و ده‌ستڕێژی گوللـه‌ی له‌خوشكه‌كه‌ی كردوه و كوشتویه‌تی و پاشانیش به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوه، له‌كاتی هه‌ڵاتنیشیدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌جێهێشتوه و له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌شی ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌كێكی ئه‌مریكیدا”.
باسی له‌وه‌شكرد، بكوژه‌كه ناسراوه و هه‌مو زانیاریه‌كانی له‌لای پۆلیس هه‌یه، له‌ئه‌نجامی به‌دواداچونه‌كان ده‌ستگیرده‌كرێت و راپێچی دادگا ده‌كرێت، به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ری.