Latest News

زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت ، بۆ یەکەم جار پلەی نێودەولەتی Q2 بەدەست دێت

​زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەستکەوتێکی زانستیی نوێی لەسەر ئاستی عێراق تۆمار کرد؛ بەوەی توانی لە نوێترین پۆلێنبەندیی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی (SCImago)دا پێشەنگی...

فەرهاد ئەترووشی: کارنامەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رەتدەکەینەوە

فەرهاد ئەتروشی دەڵێت: "لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتیی نیشتمانیمان و پەرۆشیمان بۆ سەقامگیریی پڕۆسەی سیاسی، رایدەگەیێنین کە رەزامەند نین لەسەر خشتەی دانیشتنی 11ی نیسان کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار" ئەو هەڵوێستەشی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی کە سازانی نیشتمانی و سیاسی لەنێوان پێکهاتەکاندا نییە لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمارەوە. پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026، راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق خشتەی دانیشتنەکەی بڵاوکردەوە کە شەممە 11ی نیسانی 2026 دەکرێت و لە یەک بڕگە پێکدێت، کە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمارە. جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان داوای لە هاوبەشەکانیان و سەرکردەکانی پڕۆسەی سیاسی کردووە دەرفەت بڕەخسێنن بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر و دیالۆگی جدی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بۆ گەیشتن بە سازانێکی نیشتمانی لەبارەی بەربژێری سەرۆککۆمار، کە جێگەی رەزامەندییەکی فراوانی نیشتمانی بێت، دوور لە سیاسەتی باری سەپێندراو. بەگوێرەی کارنامەکە، دانیشتنەکە کاژێر 11:00ی بەیانی دەکرێت، 19 بەربژێر کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆمار دەکەن، دیارترینیان فوئاد حوسێن، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان و نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن. فەرهاد ئەتروشی رایگەیاند "رێککەوتن لەبارەی بەربژێری سەرۆکوەزیرانیش نییە، کە گرنگترین پۆستە لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پڕۆسەی سیاسی، مافی خۆمانە بزانین کێ بەربژێر دەکرێت و بۆچوونمان لە بەربژێرکردنیدا هەبێت". لە 24ی کانوونی دووەمی ئەم ساڵدا چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە "زۆرینەی دەنگ" نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای وەک بەربژێری سەرۆکوەزیران دیاری کرد، بەڵام سێ رۆژ دواتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دژی بەربژێربوونی وەستایەوە؛ پێشبینی دەکرێت کە بەشێک لە لایەنەکانی ئەو هاوپەیمانێتییە گوشار بکەن بۆ گۆڕینی بەربژێرەکەیان. بەگوێرەی دەستوور، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمانی عێراقە کە 220 پەرلەمانتارە.

Page 10 of 680 1 … 9 10 11 … 680

Recommended

Most Popular