
ێش دەستپێکردنی خۆپێشاندانەکە، هێزە ئەمنییەکان لە شەقامە سەرەکییەکان و دەوروبەری گەڕەکی غوێران بڵاوەیان پێکرا. بەڵام کاتێک خۆپێشاندەران گەیشتنە گۆڕەپانی (ئاشتی) لە ناوەڕاستی شارەکە، ژمارەیەک لە بەشداربووان ئاڵای حیزبێکی کوردییان سووتاند و ئەم رەفتارە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە.
هاوکات لە شارەکانی رەققە و سەرێ کانی، گردبوونەوەی هاوشێوە بۆ پشتیوانی لە داواکارییەکانی خۆپێشاندەرانی حەسەکە ئەنجام دران.
ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) لە ناو دانوستاندنــێکی چڕدان بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو رێککەوتنەی لە 29ی کانوونی دووەمی 2026 واژۆ کراوە.
ئامانجی ئەم رێککەوتنە تێکەڵکردنی دامەزراوە مەدەنی، سەربازی و ئەمنییەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەرە لە ناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.















