
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هاوڵاتییانی ئاگادارکردەوە کە کوژانەوەی کارەبای هەندێک ماڵ بەهۆی چەند حاڵەتێکی دیاریکراوەوەیە، لەوانە: نەدانی پارەی پسولەی مانگانە دوای تێپەڕبوونی ٥٠ ڕۆژ لە دابەزینی لە سیستم، یان لینک نەکردنی پێوەری زیرەک و هاوبەشی نەکردنی فەرمی.
راگەیاندنی کارەبای سلێمانی جەختی کردەوە کە تا ئێستا بڕینی کارەبا لەسەر پارەی قەرزی کۆن نییە و تەنها لەسەر پارەدانی مانگانەیە، بەڵام دوای کۆتاییهاتنی مۆڵەتی لێخۆشبوون لە ۱۸ی ۱۰ی ۲۰۲۶، قەرزە کۆنەکان دەکرێنە قیستی مانگانە و هەمان سیستمی ٥٠ ڕۆژەکەیان بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
هەروەها داوای لە هاوڵاتییان کرد بۆ ڕێگری لە بڕینی کارەباکەیان، مانگانە لە کاتی خۆیدا پارە بدەن و سەردانی فەرمانگەکان بکن بۆ ڕێکخستنی پێوەر و هاوبەشیکردنی فەرمی، هاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە تا کاتژمێر ۱۲ی شەو تیمەکانیان ئامادەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە ڕێگەی هێڵی گەرمی (1992)ەوە
See less















