
ئاژانسی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی سعوودیه ئاماری زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی «مه‌لیك خالید»ی بڵاوكرده‌وه، كه شه‌وی ڕابردوو له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه كرایه ئامانج.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیی ده‌سته‌ی گشتیی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی سعوودیه، كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م بڵاوكراوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی مه‌لیك خالید له ڕیازی پایته‌خت، 12 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 309 كه‌سی تریش بریندار بوون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له نێو گیانلهدهستداوهكاندا چوار هاووڵاتیی سعوودی هه‌ن و هه‌شت كه‌سه‌كه‌ی تریش نیشته‌جێی سعوودیه‌ن و هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی (ئه‌مه‌ریكا، میسر، ئوردن، سووریا، فه‌له‌ستین، سوودان و به‌نگلادیش)ن.
ئەم هێرشە بەرەپێشچوونێکی مەترسیدارە لە ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکەدا و چاوەڕوان دەکرێت ڕەنگدانەوەی بەرفراوانی لەسەر باری ئەمنیی کەنداو هەبێت.















