
دوای هەنگاوەکانی کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، دۆخی دەروونیی بافل تاڵەبانی و بارودۆخی ناوخۆیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەتەواوی بەرەو تێکچوون و گرژیی زیاتر هەنگاو دەنێت.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاتێکدا بڕیاربوو ئەرۆژ کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی بەڕێوەبچێت، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێی توند لەنێوان بافل جەلال تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسوول لەسەر دۆخی یەکێتییەکانی هەولێر، کۆبوونەوەکە تێکچوو. لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی زبر و ناشرین لەنێوانیاندا ئاڵوگۆڕ کراوە.
لە میانی ئەو گرژییانەدا، بافل تاڵەبانی ڕایگەیاندووە: “بەهیچ جۆرێک دەرباز کۆسرەت بۆی نییە بێتە ناو کۆبوونەوەکە و ڕێگەی پێنادەم بێتەوە سلێمانی.” بەهۆی قووڵبوونی کێشەکانەوە، قوباد تاڵەبانی کەوتووەتە ناوبژیوانی، و بەهۆی ئەم ئاڵۆزییانەشەوە کۆبوونەوەکە بۆ کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دواخرا.
هاوکات، توندوتیژییەکان لە سنوورێک نانووسێنەوە؛ بافل تاڵەبانی لە حاڵەتێکی تووڕەیی و هەستیریاییدا هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانێکی سەرۆککۆماری عێراق (نزار ئامێدی) بەناوەی (شاسوار حەمە) و داویەتیە بەر شەق و بۆکس، کە بەهۆیەوە ناوبراو بەسەختی بریندار بووە.





























