
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمیتەی ناوەندی):
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران (کۆمیتەی ناوەندی):
چەمکی «ئەنتێگراسیۆنی دێموکراتیک» کە لەلایەن پژاکەوە هێنراوەتە ئاراوە، ناوەڕۆکێکی کونکرێتی لێڵ و ناڕوونی هەیە و پرسی کورد لە پرسێکی سیاسی و نەتەوەییەوە دادەبەزێنێت بۆ کەمینەیەکی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی.
لەو چەمکەدا جێگەی مافی دیاریکردنی چارەنووس، کیانی کوردی (وەک خودموختاری یان فیدراڵی) و بەشداری لە دەسەڵاتی سیاسییەوە بە تەواوی خاڵییە.
ئەم مۆدێلە زیاتر بۆ پەنابەران و کۆچبەران لە وڵاتانی دووەم دەگونجێت، نەک بۆ نەتەوەیەک کە خاوەن نیشتمانی هەمیشەیی خۆیەتی و داسەپاندنی بە سەر کوردستاندا مانای بنکۆڵکردنی مافە ڕەواکانی هەیە.
دیموکراسی جێگەی چارەسەری پرسی نەتەوەیی ناگرێتەوە، بەڵکوو لایەنگرانی «ئەنتێگراسیۆنی دێموکراتیک» لە ژێر ناوی دیموکراسیدا، چەمکەکە بە مەبەستی سڕینەوە و پشتگوێخستنی مافەکانی کورد بەکار دێنن.




























