
حکومەت سەرقاڵی دانانی میکانیزمە بۆ ئەوەی بارگرانی نەکەوێتە سەر شانی هاووڵاتیان”
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لەبارەی بڕیاری بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار رایگەیاند:
ئەگەرچی رێکاری گۆڕینی نرخی دراوی نیشتمانی لە هەندێک وڵاتدا کە رووبەڕووی قەیرانی ئابووری دەبنەوە پەیڕەو دەکرێت، بەڵام سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە بەندە بە توانای حکومەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی، پاراستنی داهاتی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی لێکەوتەکانی لەسەر بازاڕ.
ئێمە ئاگادارین کە حکومەت سەرقاڵی گرتنەبەری کۆمەڵێک رێکار و میکانیزمی روونە بۆ ئەوەی گەرەنتیی پاراستنی داهات و توانای کڕینی هاوڵاتیان، سەقامگیریی بازاڕەکان و بەردەوامیی چالاکییە ئابوورییەکان بکات، بە جۆرێک کە رێگری بکات لە کەوتنی بارگرانیی ئەم بڕیارە بەسەر شانی هاوڵاتیاندا.
داوا دەکەین کە ئەم رێکارەی حکومەت نەکرێتە بیانوویەک بۆ بڵاوکردنەوەی دڵەڕاوکێ یان تێکدانی کەشوهەوای گشتی، هەروەها جەخت دەکەینەوە لەسەر گرنگیی پەلەکردن لە تاگەیاندنی ئەو چارەسەرانەی کە داهات و بژێویی تاکی عێراقی دەپارێزن و سەقامگیریی ئابووری بەهێزتر دەکەن.




















