
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كرد كه جاسم عمێری سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.
به‌ڵام میدیاكان زانیاریی زیاتر و هۆكاری ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌یان نه‌خستووه‌ته ڕوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژه‌ی ڕابردوو شه‌ش ئه‌ندامی دادگای فیدڕاڵی له‌گه‌ڵ سێ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی ئه‌و دادگایه ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه..

























