نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 509)

کوردستان

زانیاری نهێنی دوای سه‌ردانی ڕاكار جبوری بۆلای به‌رهه‌م ساڵح به‌عه‌ره‌ب كردن فراوان بووه‌

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك – گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاشكرای كرد كە لەو رۆژەوەی راكان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك سەردانی بەرهەم ساڵح سەركۆماری عێراقی كردووە و گەڕاوەتەوە، هەنگاوەكانی بۆ تەعریبكردنەوەی كەركووك چڕتر كردووەتەوە.دیاری حوسێن جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی بە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ڕاكان جبووری پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك …

زیاتر بخوێنەوە

کۆبوونەوەی شاندی ھەرێم لەگەڵ کازمی و حەلبوسی کۆتایی هات

كۆبوونەوەی شاندی دانوسانكاری هەرێمی كوردستان لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان تایبەت بەمووچە و پشكی كورد لە بودجەی ساڵی داهاتوو كۆتایی هات. بەسەرپەرشتی، مستەفا كازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی په‌رله‌مان، کۆبوونەوەی دانوستانی ھاوبەشی شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەتی، جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی شەست و هەشتەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە. مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و گشت ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەروەها لە پەیامەکەدا هاتووە، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئافرەتانی …

زیاتر بخوێنەوە

كاره‌باى هه‌ولێر: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانیدا نه‌كراوه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانیدا نه‌كراوه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى ده‌ست (باسنیوز) كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌: “هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ خشته‌ی كاره‌بای نیشتمانیدا نه‌كراوه‌‌ و له‌ دوێنێ و ئه‌مڕۆوه‌ خشته‌ی پێدانی كاره‌با وه‌ك خۆیه‌تی، …

زیاتر بخوێنەوە

میدیاکانی لاهوور جەنگی هانی نانەوەی پشێوی دەدەن

ژمارەیەك لە چالاكوانانی سلێمانی پێیانوایە كە سەرەڕای ئەوەی بە ئاشكرا و لە ڕێگەی هێزەكانیانەوە ڕێگە لە هەر كردەوەیەكی بەناو خۆپیشاندان دەگرن و بگرە سەركوتیشیان دەكەن، بەڵام میدیای سەر بە تاقمی خۆفرۆشی لاهوور جەنگی پێچەوانەی ڕەفتاریان لەسەر ئەرزی واقیع، هانی خراپەكاری و ئاژاوەگێڕییەكانی سلێمانی دەدەن. لەو كاتەوەی پەشێوییەكانی سنووری سلێمانی بە …

زیاتر بخوێنەوە

پەرلەمانتارە خۆفرۆشەکان چۆن لە پاڵدژایەتی کوردستان دەوڵەمەن بوون

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ژماره‌ په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ى كه‌ هه‌رجاره‌ و به‌ جۆرێك هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و له‌ ڕابردوویش كاریان بۆ بڕینى قوت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كرد، به‌ ده‌نگى هاووڵاتییانى هه‌رێم چونه‌ته‌ ئه‌و شوێنه‌ و بوونه‌ته‌ خاوه‌نى ماڵ و سامانى زۆر. ڕێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم گه‌نجان به‌شداری له‌ سه‌وزكردنی كوردستاندا ده‌كه‌ن

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی بۆ كه‌مپینی چاندنی یه‌ك ملیۆن دار به‌ڕوو له‌لایه‌ن گه‌نجانه‌وه‌. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، نوسیویه‌تی: خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم گه‌نجان به‌شداری له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌وزكردنی كوردستاندا ده‌كه‌ن له‌ كه‌مپینی چاندنی یه‌ك ملیۆن دار به‌ڕوو. …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی ستایشی هه‌نگاوه‌كانی هه‌رێم ده‌كات بۆ ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا

ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ڕای‌ ده‌گه‌یه‌نێت، پابه‌ندی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ یاسای‌ قه‌رز هه‌نگاوێكی‌ ئه‌رێنییه‌ و هه‌وڵێكی‌ ڕژده‌ بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا. ڕێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ،ڕاگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ ئێسته‌ له‌ به‌غدایه‌ ده‌بێت ڕێككه‌وتن بكات و ئه‌وه‌یش تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌. ڕوونیشی‌ كرده‌وه‌ كه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

به‌په‌له‌: ئاشكرابوو په‌كه‌كه‌ چۆن چه‌كی قه‌ناسی هێناوه‌ته‌ ناوشار و بۆ شه‌هیدكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان

شارەزایەكی بواری سەربازی رای دەگەیەنێت كە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و كەسانی ڕاهێندراوی سەر بەو حزبە، چەكی قەناسیان بەكار هێناوە.لیوا محەمەد ھەمەوەندی، شارەزای بواری سەربازی،ڕاگەیاند، خۆپیشاندانەکانی دەڤەری سلێمانی ”دەستی دەرەکی و ناوخۆی لەپشتەوەیە و یەکێتی بەرپرسیاری یەکەمە لە ئەنجامدانی ئەو خۆپیشاندانە دروستکراوانە، ئامانجی سەرەکیی ئەوەی ناوی لێندراوە خۆپیشاندان لە دەڤەری …

زیاتر بخوێنەوە

شێخ شامۆ: مانەوەی پەکەکە لە پەنای هەر هێز و گرووپێکەوە دۆخی شنگال وەکو خۆی دەهێڵێتەوە ، ئەوەی کراوە فێڵکردنە لە رێککەوتنی شنگال

بەپێی زانیارییەکان، پێش رێککەوتنی شنگال زیاتر لە هه‌زار چه‌كداری پەکەکە‌ له‌سه‌ر میلاكی حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زرا بوون و ئێستاش دوای رێککەوتنەکە هه‌زار و 500 چه‌كداری دیکەی ئەو رێکخراوە له‌سه‌ر فه‌وجی 80ی حه‌شدی شه‌عبی دامەزرێنراون و بوونەتە حەشدی شەعبی. شێخ شامۆ،  راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ كاروباری کوردانی ئێزدی، رایگەیاند، ئەوە لە …

زیاتر بخوێنەوە