نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / شێخ شامۆ: مانەوەی پەکەکە لە پەنای هەر هێز و گرووپێکەوە دۆخی شنگال وەکو خۆی دەهێڵێتەوە ، ئەوەی کراوە فێڵکردنە لە رێککەوتنی شنگال

شێخ شامۆ: مانەوەی پەکەکە لە پەنای هەر هێز و گرووپێکەوە دۆخی شنگال وەکو خۆی دەهێڵێتەوە ، ئەوەی کراوە فێڵکردنە لە رێککەوتنی شنگال

بەپێی زانیارییەکان، پێش رێککەوتنی شنگال زیاتر لە هه‌زار چه‌كداری پەکەکە‌ له‌سه‌ر میلاكی حه‌شدی شه‌عبی دامه‌زرا بوون و ئێستاش دوای رێککەوتنەکە هه‌زار و 500 چه‌كداری دیکەی ئەو رێکخراوە له‌سه‌ر فه‌وجی 80ی حه‌شدی شه‌عبی دامەزرێنراون و بوونەتە حەشدی شەعبی.

شێخ شامۆ،  راوێژكاری سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ كاروباری کوردانی ئێزدی، رایگەیاند، ئەوە لە چوارچێوەی رێککەوتنەکەدا نییە پەکەکە لە چوارچێوەی هێزی دیکەی عێراقی لە شنگال بمێننەوە، ”مانەوەی پەکەکە لە پەنای هەر هێز و گرووپێکەوە دۆخی شنگال وەکو خۆی دەهێڵێتەوە و نایباتە پێشەوە، ئەوەی کراوە فێڵکردنە لە رێککەوتنی شنگال، بۆ ئەو پرسە چاوەڕوانی هەڵوێستی هەردوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقین.

ئەو راویژکارەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەمریکا چاودێریی خاڵەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بکەن و لایەنی جێبەجێنەکار دەستنیشان بکەن.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *