ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پابه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاسای قه‌رز هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و هه‌وڵێكی ڕژده بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ڕێزان شێخ دلێر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،ڕاگه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه ئێسته له به‌غدایه ده‌بێت ڕێككه‌وتن بكات و ئه‌وه‌یش تاكه چاره‌سه‌ره.
ڕوونیشی كرده‌وه كه راگه‌یاندنی پابه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاسای قه‌رزی به‌غدا هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه و هه‌وڵَێكی ڕژده بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حكوومه‌ت بگه‌ن به‌ڕێككه‌وتن.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ناو ئه‌و هه‌موو ته‌نگژانه‌دا هیچ هه‌ڵوێستێكی نییه، ڕێزا شێخ دلێر گوتی، سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی یه‌ك دیناری نییه، بۆیه هیچ هه‌ڵوێستێكیشی نییه.
ڕێزان ده‌ڵێ، “هه‌ندێك پۆست هه‌یه قورساییه‌كه‌ی پێوه‌ندی به كه‌سه‌كه‌وه هه‌یه كه توانای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌یه، كاتێك مه‌سعوود بارزانی و مام جه‌لال گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كرد هه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێسته‌ی سه‌رۆك كۆمار به‌كار ده‌هێنرا، به‌ڵام ئه‌وان قورساییان هه‌یه”.