ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ژماره په‌رله‌مانتاره كورده‌ى كه هه‌رجاره و به جۆرێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و له ڕابردوویش كاریان بۆ بڕینى قوت و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كرد، به ده‌نگى هاووڵاتییانى هه‌رێم چونه‌ته ئه‌و شوێنه و بوونه‌ته خاوه‌نى ماڵ و سامانى زۆر.
ڕێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، ڕاگه‌یاند، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى كه ده‌چنه په‌رله‌مانى عێراق و له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه ده‌نگیان پێ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌یه له به‌غدا وه‌ك نوێنه‌رى هاووڵاتییان شه‌ڕى مافه‌كانى كورد و میلله‌تى كورد بكه‌ن و كار بۆ ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد له ده‌ستوور بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك په‌رله‌مانتار كارى پێچه‌وانه‌وه ده‌كه‌ن و دژى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتى، ده‌بوو ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌رى هه‌رێم و حكوومه‌ت كار بكه‌ن بۆ چه‌سپاندنى مافه‌كانى كورد له ده‌ستوور، به‌ڵام هه‌رجاره و پیلانێك ده‌گێڕن، جارێك كاركردن بۆ بڕینى قوت و مووچه‌ى هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌ران، جارێك كار بۆ ناردنى هێز و داگیركردنى هه‌رێم، جارێك كار بۆ لاوازاكردنى قه‌واره‌ى هه‌رێم ده‌كه‌ن.