ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆبووەوە.وەزیری وزەی ئەمەریکا، خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ ئەمەریکا نیشاندا و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەردوو ڕێککەوتننامەکە لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە بواری وزە و پەرەپێدانی زیاتری وەبەرهێنانی ئەمەریکی لە کوردستان دەربڕی.سەرۆکی حکومەت …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو كرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا و شاندی یاوەری کرد. لەدیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی وەسفکرا و جەختیش لە پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەک کرایەوە بۆ …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کۆنگرێسمان مایک ڕۆجەرز سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کرایەوە . لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، گرنگیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 5/21، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا جەخت لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا .هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی …
زیاتر بخوێنەوەبڕیارێک بۆ خانەنشینی فەرمانبەران دەرکرا
بەپێی نوسراوێکى وەزارەتەکە کە دەست سبەى کەوتووە، فەرمانبەران لەگەڵ تەواوکردنى تەمەنى یاسایی خانەنشینى کە 60 ساڵە، دەبێت خانەنشین بکرێن، بەبێ لەبەرچاوگرتنى ماوەى ساڵانى خزمەت. ئاماژە بەوەشکراوە، فەرمانبەران لەکاتى تەواوکردنى 60 ساڵى بەپێی رۆژى لەدایکبوونیان بە خانەنشین هەژمار دەکرێن، ئەوەش لەسە بنەماى بڕیارى ژمارە 20 ى ساڵى 1988 تایبەت بە رێکخستنى …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆ بووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆ بووەوە. لە دیدارەکەدا باس لە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم و بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا. هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی و پێویستیی بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان. ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە
مەسرور بارزانی و سێناتۆر تێد بەد، جەخت لە بەردەوامیی پشتگیریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکەنەوە ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن, لەگەڵ سێناتۆر تێد بەد، کۆ بووەوە. حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە کۆبوونەوەکەدا، جیا لە دووپاتکردنەوەی خواستی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، جەخت …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆ بووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆ بووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا. سێناتۆر هاگەرتی پێشوازیی لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمریکی کرد لە بواری وزە …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆكی حكوومەت لەگەڵ كۆنگرێسمان ئەبراهام حەمادە كۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەم مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتن، لەگەڵ كۆنگرێسمان ئەبراهام ( ئەیب) حەمادە كۆبووەوە. كۆنگرێسمان ئەیب ئاماژەی بەوە دا كە شانازی دەكەم لە بنەماڵەكەماندا رەگێكی كوردیم هەیە و نەنكم ( دایكی باوكم )، كوردە و دایكیشم دورزییە. كۆنگرێسمان ئەیب خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی سەرۆكی حكوومەت بۆ واشنتن …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 5/20، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ئادەم سمیس کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا. هەردوولا جەختیان لە گرنگیی زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا کردەوە. لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا ، ئاماژە بە گرنگیی …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە