نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو كرد

سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو كرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووی تورکیا و سەرۆکی پارتی داهاتووی تورکیا و شاندی یاوەری کرد.

لەدیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا و بە هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی وەسفکرا و جەختیش لە پێویستیی پابەندبوونی هەموو لایەک کرایەوە بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئەم پڕۆسەیە.

داوودئۆغڵو سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد کە پاڵپشتی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بووە و ڕۆڵی سەرۆک بارازانیی بەرز نرخاند.

پێشهات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە گشتی تەوەری دیکەی ئەم دیدارە بوون.

بەپەلە

چەند بڕیارێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەی نرخی بەنزین

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە: لەسەر ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *