نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆ بووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆ بووەوە. 


لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سێناتۆر هاگەرتی پێشوازیی لە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمریکی کرد لە بواری وزە و هیوای خواست پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی ئەمریکا بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، جەختیشی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیژی لەنێوان هەردوولادا کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، باس لە پێویستیی ڕێزگرتن لە مافە دەستووری و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کرا.

بەپەلە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی هیندستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 6/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بریجیش کۆمار، کونسوڵی گشتیی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *