نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 220)

کوردستان

ئەبوبەكر كاروانی: ناكۆكی نەبوایە لە ڕێفراندۆم سەربەخۆی نەبوایە كۆنفیدڕاڵیمان بەدەست دەهێنا

پرۆسەی ڕیفڕاندۆم بەرھەمی کۆدەنگیی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان بوو، کە توانیی ببێتە خاڵی ھاوبەشی نێوان چین و توێژە جیاوازەکانی سیاسی و ئایینی و نەتەوەیی، پێیشی وایە، پێویستە لە پرۆسە چارەنووسسازەکاندا کۆدەنگی ھەبێت، ڕیفڕاندۆم وەک نموونە.ئەبووبەکر کاروانی، شرۆڤەکاری سیاسی،ڕاگەیاند: “ئێمە میللەتێکین ئابلۆقە دراوین، لەبەر ئەوە پێویستمان بە کۆکردنەوەی بزووتنەوە نیشتمانییەکانمان ھەیە، …

زیاتر بخوێنەوە

کارەبای سلێمانی: لەمەودوا لەبەردەم ماڵاندا پارەی کارەبا کۆدەکەینەوە

سیروان محەممەد گوتی، تیمەکانی کۆکردنەوەی پارە جلوبەرگی تایبەتیان لەبەردەبێت و باجیان بۆ دروست دەکرێت، هەروەها بژمێری خوێندنەوەی کارەبا و مۆریان پێدەبێت.  لە راگەیێندراوەکەی کارەبای سلێمانیدا کە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: “بە هۆكاری كەمبوونەوەى (سیولەى پارە) بۆ پێدانی مووچە و دابینكردنى خزمەتگوزارییە پێویستییەكان لە نەخۆشخانەكان و ئاو، كارەبا و رێگەوبان …

زیاتر بخوێنەوە

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە توڕەبوون دژی عەلی باپیر و کوڕەکەی دەستی پێکرد دەڵێن بەکرێ گیراون

نیگه‌رانییەكی زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و بەرپرسانی ئه‌و حزبه‌ دروست بووە كە به‌ پۆستەكانی سۆشیال میدیا و گوتاره‌كانیان له ‌دژی خۆپیشاندانەكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان،‌ خستوویانەتە گەڕ. بابه‌شێخ حسامی، یەكێ لە رێكخەرانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌وروپای كوردانی رۆژهەڵات، ڕایگەیاندووە “پێمان سه‌یر نییه‌ له‌م كاته‌دا كۆمه‌ڵ و هه‌ندێك كەس به …

زیاتر بخوێنەوە

ڕێبوار تاڵەبانی.. بۆ حزبە کوردییەکان ڕێکەون ئێمە دەوڵەتی کوردیماندەوێ

رێبوار تاڵه‌بانی،لە ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا دەڵێ، راسته‌ ئێستا بێتاقه‌تین به‌وه‌ی نه‌گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئامانجه‌ی كه‌ ده‌مانه‌ویست، به‌ڵام نه‌یاره‌كانیشمان زۆر ناره‌حه‌تن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ریفراندوممان ئه‌نجامداوه‌. رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2017 گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وتی میلله‌تی كورد بووه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا و په‌شیمان نییه‌ كه‌ پاڵپشتی له‌ ئه‌نجامدانی كردووه‌ …

زیاتر بخوێنەوە

حزبی شوعی پەشیمانین لە پشتیوانی ڕێفراندۆم و نابێ شەرمیش بکەین

سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان رایدەگەیەنێت، ریفراندۆم وێستگەیەکی شۆڕشگێڕانەیە، کە گەلی کورد بۆ بەدیهێنانی مافی بڕیاردان لە چارەنووسی و گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی نیشتمانی و سەربەخۆیی ئەنجامی داوە. د. کاوە مەحموود، سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان، راگەیاند: ”ئێمە لە ریفراندۆم نە پەیشیمانین، نە بەشەرمەوە داکۆکیی لێ دەکەین، پێمان وایە هەموو …

زیاتر بخوێنەوە

حکومەتی ھەرێم داتاکانی چارەکی دووەمی ئەمساڵی تایبەت بە نەوت بڵاو دەکاتەوە

دوای وردبینی کۆمپانیای دیلۆیت لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ تێکڕای نەوتی فڕۆشراو بە بۆڕی زیاتر لە 37 ملیۆن و 618 هەزار بەرمیل بووە بە نرخی 100 دۆلار و 38سەنت بۆ یەک بەرمیل بە شێوەی مامناوەندی و تیکڕای داهاتەکەشی سێ ملیار و 776 ملیۆن دۆلاربووە، هەروەها سەبارەت بە فرۆشتنی نەوت لە ناوخۆ، …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ ماتیۆ ماکفەرلین فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش تاووتوێ کران. جەخت …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: یاداشتێکی گرنگمان لەگەڵ ئەمریکییەکان واژوو کردووە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا كرد و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی گرنگ لەگەڵ ئەمریكا واژۆ دەكرێ”. ئەمڕۆ چوارشەممە 21/9/2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی ئەمریکی كرد بە سەرۆکایەتیی سێلیست واڵەندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی …

زیاتر بخوێنەوە

ئه‌نجوومه‌نی وەزیران رێکخستنی دەستی کار لە کەرتی تایبەت و گرنگیدان بە دەستی کاری خۆماڵی تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئەیلوول، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌ن ، ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گفتوگۆکردن دەربارەی بەدواداچوونی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ بابەتی رێکخستنی دەستی کار و رەخساندنی دەرفەتەکانی کار لە کەرتی تایبەت بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی …

زیاتر بخوێنەوە

مه‌سرور بارزانی بۆ  بنه‌ماڵه‌ی‌ شێخ عه‌دنان نه‌قشه‌به‌ندی: هاوبه‌شی خه‌متانم

ده‌قی پرسەنامەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:. بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ناسراو و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و وەزیری پێشووتری ئەوقاف و کاروباری ئایینی شێخ عەدنان نەقشبەندی-م بیست ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و ئاشنایانی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی …

زیاتر بخوێنەوە