نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئه‌نجوومه‌نی وەزیران رێکخستنی دەستی کار لە کەرتی تایبەت و گرنگیدان بە دەستی کاری خۆماڵی تاووتوێ دەکات

ئه‌نجوومه‌نی وەزیران رێکخستنی دەستی کار لە کەرتی تایبەت و گرنگیدان بە دەستی کاری خۆماڵی تاووتوێ دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی ئەیلوول، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئه‌نجوومه‌ن ، ئه‌نجوومه‌نی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گفتوگۆکردن دەربارەی بەدواداچوونی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران بۆ بابەتی رێکخستنی دەستی کار و رەخساندنی دەرفەتەکانی کار لە کەرتی تایبەت بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای دابەشکردنی دادپەروەرانە و گرنگیدان بە دەستی کاری خۆماڵی، لە رێگەی تەرخانکردنی رێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکانی کار بۆ دەستی کاری خۆماڵی.

ئەم بابەتە لە لایەن کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و دارا رەشید وەزیری پلاندانان و رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، خرایەڕوو.

 سەرۆک وەزیران، جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە حکومەت هەموو ئاسانکارییەک  و هەماهەنگییەک بکات بۆ یارمەتیدانی گەنجانی کوردستان بۆ دۆزینەوەی هەلی کار بەتایبەتی لە کەرتی تایبەت، هەروەک لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمدا جێگیرکراوە، لەم رووەوە، حكومەت هانی خاوەنکارانی کوردستان دەدات کە گەنجانی کوردستان لە پێشینەی وەرگرتنی دەستی کاری کۆمپانیاکان بن و پابەندبن بە بڕیاری حکومەت سەبارەت بەوەی کە دەبێ بە لایەنی کەم رێژەی %70 دەستی کاریان ، خەڵکی هەرێمی کوردستان بن،  بە پێچەوانەوە، دەبێ رێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر. هەروەها پێویستە میکانیزمی پێویستیش هەبێت بۆ راهێنان و پەرەپێدانی تواناکانی گەنجانی کوردستان و دامەزراندنی ناوەندی کار لە سەرجەم پارێزگا و قەزا و ناحیەکان کە ببێتە ناوەندی بەیەکگەیاندنی داواکارانی کار و خاوەنکارەکان.

لەهەمانکاتدا جێگری سەرۆک وەزیران، وێڕای پشتگیريكردنی گوتەکانی سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بە گرنگی ئامار و زانیاريیەکان و هەبوونی داتا سەنتەر و ناوەندی دۆزینەوەی کار كرد تا ئاسانکاریی بکرێت بۆ دابینکردنی هەلی کار، هەر لەم روانگەیەشەوە، داواکرا پەرلەمانی کوردستان، پەلە بکات لە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای نوێی کار، کە ستراتیجێکی نوێی داڕشتوە بۆ پەیوەندی نێوان کرێکار و خاوەنکار . هەروەها پەلە بکرێت لە گەڵاڵەکردنی پڕۆژە یاسای خانەنشینی و بیمەی کۆمەڵایەتی کە قۆناغی باشی بڕیوە و بە جێبەجێکردنی ئەم دوو یاسایە، چوارچێوەیەکی یاسایی نوێ و هاوچەرخ دێتە ئارا بە ئاراستەی پاراستنی بەرژەوەندیی کرێکاران و پاراستنی و دابینکردنی ئیمتیازات و مافەکانیان، بە تایبەتی بۆ خانەنشینان . لەهەمانکاتدا برەودان بە کەرتی تایبەت و گەشەپێدانی ئابووریی.

بەپەلە

مەسرور بارزانی فەرمانێكی لە بەرژەوەندیی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25/4/2024، وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *