نیگه‌رانییەكی زۆر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و بەرپرسانی ئه‌و حزبه دروست بووە كە به پۆستەكانی سۆشیال میدیا و گوتاره‌كانیان له دژی خۆپیشاندانەكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خستوویانەتە گەڕ.
بابه‌شێخ حسامی، یەكێ لە رێكخەرانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌وروپای كوردانی رۆژهەڵات، ڕایگەیاندووە “پێمان سه‌یر نییه له‌م كاته‌دا كۆمه‌ڵ و هه‌ندێك كەس به ناوی بزووتنه‌وه له دژی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، لە دەزگای راگه‌یاندنەكانیانەوە یان هیچ لەسەر ئەو خۆپیشاندان و خوێنڕێژی و شەهیدبوونەی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان ناڵێن، یان ئەگەر شتێكیش بڵێن، دژی كوردستانیانی رۆژهەڵات دەنووسن.
دەڵێ:”بێگومان ئێمە هیچ چاوه‌ڕوانییەكی باشمان له كۆمه‌ڵی دادگه‌ری نییه، چونكه ماهییه‌تیان له ناوه‌ڕۆكدا نییه، ئه‌وانه به‌كرێگیراون و هه‌ر ئه‌وانه‌ن كه هەشت پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتیان راده‌ستی ئێران كرد و پاداشتیشیان وه‌رگرت، خه‌ڵكی كوردستانیش چاوه‌ڕوانی ئه‌وان نییه، چونكه كوڕە‌كه‌ی عه‌لی باپیر و باوكیشی دڵسۆزی كورد و كوردستان و خەڵكەكەی نیین.”
گوتیشی: “خه‌ڵكی ئێمه 98%ی موسڵماننن، چ شیعه و سوننه، ئیتر یارسان و كاكه‌ییش هه‌ن، به هه‌رحاڵ، تا ئێستا گرفتی ئێمه ئه‌وه‌یه كه خوێندنه‌وه بۆ بابه‌ته‌كان ناكه‌ین.
بابه‌شێخ حسامی، راشیگه‌یاند: “هیوادارین عه‌لی باپیر و كوڕه‌كه‌ی و حزبه‌كه‌ی ئەوەندەی دیكە نه‌كه‌ونه دژایه‌تیی رۆژهه‌ڵاتییه‌كان، چونكه دڵنیام ده‌خرێنە زبڵدانی مێژووه‌وه، ئێمه چه‌كی تۆڵه هه‌ڵناگرین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵ و عه‌لی باپیر و كوڕەكەی ده‌یكه‌ن، له مێژوودا وەك خیانه‌ت بە رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌نووسرێته‌وه.”