ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازی لە دکتۆر یان برێم کونسوڵی گشتی وڵاتی فڕەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد. لە دیدارێکدا تیشک خرایە سەر مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و گەلی فڕەنسا و جەخت لە گرینگی و بایەخی ئەو پشتیوانییە کرایەوە کە لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا …
زیاتر بخوێنەوەوتهبێژی حكومه‌ت: لەمپەر ده‌خرێته بەردەم هەنگاوەکانی سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل هەرێم
پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ڵامی ڕاوێژكارێكی سودانی ده‌داته‌وه كه پەیامێکی ئاراستەی هەرێم کردووە و دەڵیت ئێوە واز لە دیبلۆماسییەت بهێنن و خەریکی مووچەبن. وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌ێنێت، پرسیارەکە ئەمەیە،سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و پەنجا و پێنج ماددەی دەستووری بەرانبەر بە …
زیاتر بخوێنەوەحكوومهتی هه‌رێم ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه ده‌كات كه له ئوردن كرایه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له په‌یامێكدا رایگه‌یاند “حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە لە ئوردون کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا و بەهۆیەوە ژمارەیەک سەرباز بوونە قوربانی و هاوسۆزیمان لەگەڵ گەل و حکوومەتی ئەمەریکا دەردەبڕین”. هه‌ورامانی راشیگه‌یاند “لەهەمانکاتدا جەخت لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی وڵاتی دۆستمان …
زیاتر بخوێنەوەدژهتیرۆری كوردستان: ئه‌مڕۆ هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر
دژه‌تیرۆری كوردستان ره‌تی كرده‌وه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هیچ هێرشێك كرابێته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندنی سه‌ر به میلیشیاكان و هه‌روه‌ها ناوخۆییه‌كانیش بڵاو كراوه‌ته‌وه. دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئەمڕۆ یه‌كشەم 28ی کانوونی دووەمی 2024، لە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندنی سەر بە میلیشیاکان وا بڵاو کرایەوە گوایە …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: نوێنەرایەتییەکانمان لە دەرەوە رۆڵێکی دیپلۆماسی کاریگەریان هەبووە
ۆژی یەکشەممە (28ـی کانوونی دووەمی 2024) کاتژمێر 10:00ـی بەیانیی بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێری پایتەخت دەستیپێکرد. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێدا، لە سێیەمین کۆنفرانسی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ رەتیکردەوە هەرێمی کوردستان هەرگیز مایەی هەڕەشە و مەترسیی بووبێت …
زیاتر بخوێنەوەيهكێتی زانایان هه‌واڵێكی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری ڕه‌تده‌كاته‌وه
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستاندا هاتووه، بەداخەوە دوێنێ راگەیاندنی کۆمەڵی دادگەری هەواڵێکیان بەناوی ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان بڵاوکردۆتەوە، بێ ئەوەی بەشێوەی پیشەیی مامەڵە بکەن و وەک موسڵمان روونکردنەوە وەربگرن. یه‌كێتی زانایان رایگه‌یاندووه، ئەنجومەنی باڵای فەتوای یەکێتی زانایان هیچ فەتوایەکی فەرمی بەو شێوە بڵاونەکردۆتەوە، چونکە فەتوای فەرمی لە …
زیاتر بخوێنەوەمحهمهد حاجی مه‌حموود: به‌هۆی هێرش و په‌لاماره‌كان داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م یه‌ك ده‌نگ بن
تەواوی پەیامەکەی لە کۆمێنتە بەتوندی ئیدانەی هێرشە دوژمنکارانەکەی شەوی ڕابردووی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر دەکەین، بەئامانجگرتنی کێڵگەکە کە ژیان و ئابوری خەڵک و ووڵاتەکەی پێوەبەندە هیچ گومانێک بۆ ئەو ڕاستییە ناهێڵێتەوە کە ناحەزان ئامانجیان گەلی کوردستان و ڕووخانی قەوارە و دەسکەوتەکانیەتی. لەم قۆناغە چارەنوسسازەدا، داوا لە گشت هێز و لایەنە …
زیاتر بخوێنەوەوهزارهتی كاره‌با: سبه‌ی كاره‌با ئاسایی ده‌بێته‌وه
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌مشه‌و هه‌ینی ڕایگه‌یاند: پاش هەوڵ و كۆششی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا و تیمەكانی كۆمپانیای دانەغاز، توانرا گرفتی بەرهەمهێنانی غاز لە كێڵگەی كۆڕمۆڕ چارەسەر بكرێته‌وه. ڕاشیگه‌یاند: لە ئێستادا لە ڕێگەی سەنتەری كۆنترۆڵی كارەبای هەرێمەوە سەرقاڵی ئاسایكردنەوەی ئیشپێكردنی یەكەكانی وێستگە غازییەكانی كارەبان. وه‌زاره‌تی كاره‌با جه‌ختیشی كرده‌وه كه پرۆسه‌ی …
زیاتر بخوێنەوەوهزارهتی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێلگه‌ی غازی كۆڕمۆر بڵاو ده‌كاته‌وه
ماتیۆ میله‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی دوێنێی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر دەکات کە لەلایەن گرووپ و میلیشیاكانی سەر بە ئێران ئه‌نجامدراون. راشیگه‌یاند: هێرشه‌كه بووه‌ته هۆی لەکارخستنی ژێرخانی مه‌ده‌نی و راگرتنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە سەرتاسه‌ری هەرێمی کوردستان. ماتیۆ میله‌ر هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا: جارێکی دیکە پشتیوانی خۆمان …
زیاتر بخوێنەوەگوتهبێژی حكوومه‌تی هه‌رێم په‌یامێك له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆڕمۆڕ بڵاو ده‌كاته‌وه
پێشه‌وا هه‌ورامانی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند “شەوی ڕابردوو هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و ئەنجامەکەی نەمانی کارەبای هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان بوو”. راشیگه‌یاند “ئەم هێرشە تیرۆریستییە بۆ سەر ژێرخانێکی گرینگی وەک کارەبا، کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و ئیش و کاروباری ڕۆژانەیان”. …
زیاتر بخوێنەوە