نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات کۆ بووەوە

ئەمڕۆ هەینی 12/5، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات، لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆ بووەوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیری و هاریکاریی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە. هەروەها دانانی نێردەیەکی ئیماراتی، تایبەت بە کاروباری ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.

بەپەلە

پەیامی دکتۆر کەمال کەرکووکی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بە بۆنەی یەکی ئایار، ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی دەستەی ڕێکخراوە جەماوەرییەکان و، کرێکارانی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *