نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 19)

کوردستان

یەکێتیی زانایان سکاڵا لەسەر نوێنەری زەردەشتییەکان تۆماردەکات

لە راگەیەندراوەکەی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستاندا هاتووە: “نووسراوەکە ئاراستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەولێر کراوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو جۆرە سوکایەتییە پێچەوانەی دەقەکانی دەستووری عێراق و ماددەی 372ـی یاسای سزادانی عێراقی و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانە”. هەروەها یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان جەختیکردووەتەوە، لە سکاڵاکەیاندا ئاماژەیان بەوەکردووە کە …

زیاتر بخوێنەوە

تیمێکی دارایی کوردستان گێشتە بەغدا

بە مەبەستی دروستكردنی تیمی هاوبەش، بۆ یەكخستنی ڕێكارە دارایی و ژمێریارییەكان لە نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی ناوەندی عێراق، شاندێكی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێركاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی كوردستان گەیشتنە بەغدا. شاندە هونەرییەكەی هەرێمی كوردستان، بڕیارە ماوەی چەند ڕۆژێك لە شاری بەغدا …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە دوبەی بەشداری لە لوتكەی جیهانیی حكومەتەكان دەكات

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/2/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێ کەوت، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە ڕۆژانی 12 تا 14ی 2 لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت. سەرۆکی حکوومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكی حكومەت پیرۆزبایی لە سەرۆكی ئازەربایجان دەكات

ئەمڕۆ شەممە 2/10 مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی پیرۆزبایی بۆ ئیلهام عەلییێڤ ، سەرۆك كۆماری ئازەربایجان نارد بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆكی وڵاتەكەی.لە نامەكەدا سەرۆكی حكومەت ، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆك عەلیێڤ دەكات بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆك كۆمار و هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازێت. سەرۆكی حكومەت هەروەها ئامادەیی هەرێمی كوردستانی بۆ …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ NBCـی ئەمەریكی: جۆری هەڕەشەكان گۆڕاون و پێویستمان بە مانەوەی ئەمەریكا و هاوپەیمانانە

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كەناڵی ئێن بی سیی ئەمەریكی رایگەیاند: سرووشتی هەڕەشەكان گۆڕاون پێمانوایە پێویستمان بە هاوكاری زیاترە لە رووی سەربازی و ئابووریی و سیاسیەوە، چونكە ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕوومان بوونەتەوە جیاوازن وەك لەو هەڕەشانەی داعش كە پێكەوە رووبەڕوویان بووینەوە و بۆیه‌ پێشبینی هاوكاری زیاتر دەكەین لە ئەمەریكاوە. سه‌رۆكوه‌زیران …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆكی حکوومەت له‌گه‌ڵ كونسولى نوێى به‌ريتانيا كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ سێشەم مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ جەیمس گۆڵدمان كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.  سه‌رۆكی حکوومەت پيرۆزبايى دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان کرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەپێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە. كونسوڵى …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ نه‌قیبی پارێزه‌رانی عێراق كۆبووه‌وه‌

ئه‌مڕۆ یەكشەممە 4ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحلام ئەللامی نەقیبی پارێزەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد. لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و تەحەددییاتی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها جەخت لە پێویستیی بەڕێوەچوونی كاروباری دەوڵەت لەسەر بنەمای سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دامودەزگەی قەزایی كرایەوە. لەبەشێكی تری ئەو …

زیاتر بخوێنەوە

پارتی و یەکێتی رێککەوتن پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دیاریبکرێت

كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو،دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی ..كۆبوونەوە دوای هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و كێشەچارەسەر نەكراوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بە گشتی و بودجە و بژێوی ژیان و موچەی فەرمانبەران بە تایبەتی، …

زیاتر بخوێنەوە

ئاسایشی هەولێر: ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

دەقی راگەیەنراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ..ماوەیەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) و (ئینستاگرام)، كۆمەڵێك كەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو ڕەگەزی (پیاو) و (ئافرەت) كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ كار دەكەن، خەڵكی چەند وڵاتێكی عەرەبیی جیاوازن و هەندێكیان نیشتەجێی شارەكانی خوارووی عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەكەنە هاوڕێی خەڵك، …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆكی حكوومه‌ت لێخۆشبوونێكی دیكه‌ی ده‌ركرد

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی شه‌ڕی داعش له‌ گشت پێشینه‌ كشتوكاڵییه‌كان لیخۆشبوون بیانگرێته‌وه‌. ماڵپه‌ڕی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی بڵاوی كرده‌وه‌: لە چوارچێوەی گرنگیدانی زیاتری کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەسوکاری شەهیدان و بە مەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ خانەوادەی شەهیدانی شەڕی داعش، مەسرور …

زیاتر بخوێنەوە