سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی شاره‌وانی پاریس كۆبووه‌وه. ئەمڕۆ پێنجشەممە (16ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی سەرۆکایەتیی شارەوانی پاریسی کرد و لەلایەن سەرۆکی شارەوانی پاریس ئان ئیدالگۆ پێشوازی لێ‌کرا. سەرۆکی شارەوانی پاریس، خۆشحاڵی خۆی بەسەردانی سەرۆکی حکومەت دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا، …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا ( سێنات) کۆبووەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ فەرەنسا، لە پاریس له‌گەڵ ژیرار لارشێ سه‌رۆكى ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا (سێنات) کۆبووەوە.لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرال کرا لە سەر بنەمای دەستوور. سەرۆکی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە
ئێواره‌ى ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/16 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان له کۆشکی ئەلیزیێ لە پاریس ، له‌گەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا کۆبووەوە. له كۆبوونه‌وه‌کەدا پەرەپێدان بە پەیوەندی مێژوویی و دۆستانەی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتيی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، …
زیاتر بخوێنەوەلە پاریس بارزانی و ماکرۆن پرسی ئابووری و سیاسی تاوتوێ دەکەن
جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ له پاریس مه‌سرور بارزانی و ماكرۆن كۆ ده‌بنه‌وه.” ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، پرسه ئابووری و سیاسییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن. گوتیشی: پهیهوهندییهكانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا مێژوویین.
زیاتر بخوێنەوەجووتیار عادل: شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (16ـی شوبات/فێبرێوه‌ری 2023)، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا و گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق، سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئیمارات و فه‌ره‌نسا و راپۆرتی دیلۆیت و كه‌رتی گاز و نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه. له‌باره‌ی …
زیاتر بخوێنەوەحاکمی مێرنشینی عەجمان خەڵاتێکی گرنگ بە مەسرور بارزانی دەدات
شێخ حەمید بن را‌شد ئەلنعێمی، حاکمی میرنشینی عەجمان خەنجەرێكی پێشکەشکەش بە مەسروور بارزانی کرد. خه‌ڵاته‌كه، پێدانی خەنجەر بوو بە دیاری كه لە کولتووری عەجمان وەک رێزلێنانێک و نیشانەیەکی ئازایەتییە، کە لەلایەن حاکمی میرنشینەکەوە پێشکەشی میوانە گرنگەکان دەکرێت. رۆژی 12ی شوبات/فێبریوه‌ری 2023، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئیمارات بۆ …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی: چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن
سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ لەمیانی گوتارێکیدا لە میانی گوتارێکیدا، ئەوەی خستەڕوو کە لە پێناو پتەوترکردنی بەها و پڕەنسیپ و ئامانجە باڵاکان، چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن. لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، سەرۆک بارزانی هێمای بە ڕاسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دا و جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێ پارتی …
زیاتر بخوێنەوەمەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە
لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان لە دوبەی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە . لە کۆبوونەوەکەدا برەودان …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حاکمی فوجەیرە کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری فوجەیرە , لەگەڵ حاکمی میرنشینی فوجەیرە شێخ حەمەد بن محەمەد ئەلشەرقی کۆبووەوە.لە دیدارەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هاوئاهەنگیی لە نێوان هەردوولادا کرا.
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی …
زیاتر بخوێنەوە