نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/14 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکە جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی ، پێشوازی لە جاسم محەمەد ئەلبدێوی ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێکرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو کردەوە.
ئەمینداری گشتیی نوێی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، بانگهێشتی هەرێمی کوردستانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو کرد و خواستی وڵاتانی کەنداوی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانیان
لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *