سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەمڕۆ لەمیانی گوتارێکیدا لە میانی گوتارێکیدا، ئەوەی خستەڕوو کە لە پێناو پتەوترکردنی بەها و پڕەنسیپ و ئامانجە باڵاکان، چاکسازی و گۆڕانکارییەکانی ناو پارتی بەردەوام دەبن.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، سەرۆک بارزانی هێمای بە ڕاسپاردە و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی دا و جەختی لەوە کردەوە، کە دەبێ پارتی بۆ ئەو ئامانج و پڕەنسیپانە بگەڕێتەوە کە لە پێناوی دامەزراوە.