نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 86)

کوردستان

وەزارەتی پێشمەرگە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر بارەگایەکی هێزەکانیان لە سنووری پارێزگای هەولێر دەکات

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێرشی درۆنی بۆمبڕێژكراو بۆ سه‌ر باره‌گایه‌تی پێشمه‌رگه‌ راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌،  بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین، کە لە بەرواری30ی12ی2023، لە سنوری پیرمام-هەولێر لەلایه‌ن گروپە لە یاسا دەرچوەکان ئەنجام درا. وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت، سەقامگیری، ئارامی و …

زیاتر بخوێنەوە

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشەكەی سەر پێشمەرگە دەكات

شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو هێرشە درۆنیەی کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوە و، تێیدا به‌ئامانجگرتنی‌ باره‌گاكانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگەی له‌ پارێزگای‌ هه‌ولێر سه‌ركۆنه‌ کرد كه‌ ئێوارەی دوێنێ‌ کرایە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەشڵێت: ئەو هێرشە له‌لایه‌ن گرووپە چه‌واشه‌كراوە له‌ یاسا ده‌رچووکانەوە به‌دوو فڕۆكه‌ی‌ بێفڕۆكه‌وانی‌ بۆمبڕێژكراو …

زیاتر بخوێنەوە

سوودانی داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ پیرمام ده‌كات..

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هێرشه‌كه درۆنییكه‌ی سه‌ر بنكه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ له‌ پیرمام به‌هه‌مائاهه‌نگی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بكرێت.شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی گشتگیر‌ له‌سه‌ر ئه‌و هێرشه‌ تاوانكارییه‌ی كه‌ شه‌وی ڕابردوو به‌ درۆن …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی: پێویستە حکوومەتی فیدراڵ هەر هێرشێک بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێرش بۆ سەر هەموو عێراق ببینێ

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پەیامێكدا ڕایدەگەیەنێت: “نیگەرانیی قووڵی خۆمان بەرامبەر هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بارەگایەکی پێشمەرگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی هەولێر دەردەبڕین، ئێمە باش لەو یارییانە تێدەگەین کە کەسانی لەیاسادەرچوو لە پشتیانەوەن.” ئەمڕۆ یەكشەممە 31/12/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە پێگەی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی …

زیاتر بخوێنەوە

ڕابەرى بزووتنەوەى ئیسلامى: بەغدا غەدر لە خەڵکى کوردستان دەکات

عیرفان عەبدولعەزیز ڕەبەرى بزووتنەوەى ئیسلامى لە کوردستان، ڕاى گەیاند:” بەغدا لە ساڵى ٢٠١٤ بەتەواوەتى هەڵوێستى گۆڕاوە و خۆى بەبەهێزى دەبینێت و خەدر لە خەڵکى کوردستان دەکات، موچە و بودجەى بڕیوە. عیرفان عەبدولعەزیز وتیشى:” ئەو کارانەى سەرانى بەغدا بەرامبەر خەڵکى کوردستان، پێوەندى بەو ناکۆکى ناوماڵى کوردستانەوە هەیە، پێویستە بە یەکگوتارى ڕوبەڕوى …

زیاتر بخوێنەوە

هەڵەبجەییەک لەسەر کورسیەکەى نەوشیروان مستەفا دادەنیشێت

بڕیارە پاش پشووى سەرى ساڵ بزووتنەوەى گۆڕان ڕێکخەرى گشتى و خانەى ڕاپەڕاندن هەڵبژێرێت، کۆتایی بەو دۆخە خەراپەى ناوخۆى بزووتنەوەکە بهێنێت، چیدیە ئەو حزبە بەبێ کەسى یەکەم و خانەى ڕاپەڕاندن نەبێت. سەرچاوەیەکى تایبەت لە بزووتنەوەى گۆڕان، بە چرکەى ڕاگەیاند:” نزار مەحموود بەرپرسى مەکۆى هەڵەبجەى بزووتنەوەى گۆڕان ، فۆرمى بوونى بە ڕێکخەرى …

زیاتر بخوێنەوە

وتەبێژى حکومەتى هەرێم هێرشى درۆنى کراوەتە سەر پێشمەرگە و وەڵامى توندى دەدەینەوە

وردەکارى لە کۆمێنتە بەیاننامەیەک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوەشەوی ڕابردوو ٣٠/١٢/٢٠٢٣ کاتژمێر ١١:٤٥ بە ٢ درۆنیبۆمبرێژکراو هێرش کرایە سەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنوری پیرمام-هەولێر ،کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێ کەوتەوە.ئەم هێرشە تیرۆریستیە لە لایەن هێزێکی لە یاسادەرچو بە چاوساخی و هاوکاریی جاش و …

زیاتر بخوێنەوە

دژه‌ تیرۆری كوردستان: هیچ هێرشێکی درۆنی نەکراوەتە سەر هه‌ولێر

دژه‌ تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئەمشەو شەممە 30ی کانوونی یەکەمی 2023، دەنگی تەقینەوەیەک لە گەڕەکی قەڵاتی نوێ لە شاری هەولێر بیسترا و لە چەند دەزگایەکی میدیایی وا بڵاو کرایەوە کە لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کراوەتە سەر هەولێر. دژه‌ تیرۆری كوردستان رای ده‌گه‌ێنێت، لای خۆمانەوە ڕایدەگەیەنین ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەكات

ئەمڕۆ شەممە 12/30 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی. سەرۆكوەزیران، هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. وەزیری پێشمەرگە ، بەناوی خۆی و …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە زاگرۆس فەتاح ئاغا دەکات

ڕۆژی شەممە 30ـی کانوونی یەکەمی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ  زاگرۆس فەتاح ئاغا، بۆ کۆچی دوایی خاتوو ( تەڵا قادر ئاغا )ـی دایکی و هاوسەری شەهید فەتاح ئاغا سیوەیلی، سەرەخۆشی لە خۆی و خانەوادە و کەسوکاری کرد.

زیاتر بخوێنەوە