نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ئاسایشی هەولێر: ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

ئاسایشی هەولێر: ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان

دەقی راگەیەنراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ..
ماوەیەكە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) و (ئینستاگرام)، كۆمەڵێك كەسی لەیاسادەرچوو لە هەردوو ڕەگەزی (پیاو) و (ئافرەت) كە زۆرینەیان لە نەتەوەی عەرەبن و بە شێوەی گرووپ كار دەكەن، خەڵكی چەند وڵاتێكی عەرەبیی جیاوازن و هەندێكیان نیشتەجێی شارەكانی خوارووی عێراقن، نامە دەنێرن و خۆیان دەكەنە هاوڕێی خەڵك، دواتر سەرنجی خەڵكی ڕادەكێشن و كامیرایان بۆ دەكەنەوە و بە شێوەیەكی نەشیاو خۆیان نیشانی بەرامبەرەكانیان دەدەن، لەم ڕێگەیەشەوە ڤیدیۆی كەسانی قوربانی تۆمار دەكەن و دواتر هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەكان دەكەن. 
كۆی پرۆسەكە بەم شێوەیەیە:
سەرەتا پێش ئەوەی قسە لەگەڵ بەرامبەرەكەیان بكەن، لەگەڵ  هەموو ئەو كەسانەی برادەری كەسەكەن یان خزم و كەسوكارین، لە فەیسبووك یان انستگرام، خۆیان دەكەنە هاوڕێ. پاشان ئەو گرتە ڤیدۆییەی تۆماریان كردووە ڕەوانی دەكەن بۆ سەرجەم هاوڕێ و خزمەكانی قوربانییەكە یان لە بەرامبەر بڵاو نەكردنەوەی گرتە ڤیدۆییەكان، داوای پارەی لێ دەكەن كە شێوازی پارەدانەكەش بە ڕێگای دراوە ئەلیكترۆنییەكان دەبێت، بۆ ئەوەی بە ئاسانی ناسنامەكانیان ئاشكرا نەبێت!

بۆیە داوا دەكەین ئاگاداری پەیوەندییەكانتان بن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و متمانە بە كەسێك مەكەن كە نازانن كێیە و بۆچی مەبەستێك پەیوەندیی پێتانەوە كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر
2024/2/3
 

بەپەلە

جێگری سەرۆکی پارتی لەگەڵ سکرتارییەت و بەرپرسی لق و ناوەندەکانی یەکێتیی قوتابیان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 5/14 ، مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەگەڵ سکرتارییەت …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *