نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / پارتی و یەکێتی رێککەوتن پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دیاریبکرێت

پارتی و یەکێتی رێککەوتن پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکووک دیاریبکرێت

كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو،دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی ..
كۆبوونەوە دوای هەڵسەنگاندن و گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم و كێشەچارەسەر نەكراوەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ بە گشتی و بودجە و بژێوی ژیان و موچەی فەرمانبەران بە تایبەتی، لەلایەك و هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لەلایەكی دیكەوە، دوای بیروڕا گۆڕینەوە و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانیی هاوڕابووین لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە :
١ – هەردوولا كۆك بووین لەم قۆناغەدا لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیانی پارێزگای كەركوك بە هەموو پێكهاتەكانیەوە پارێزگارێكی كورد دیاری بكرێت بۆ خزمەتی خەڵكی شارو شارۆچكەكان .
٢ – هەردوولا هاوڕابووین ئەركی سەرشانی یەكێتی و پارتی و سەرجەم لایەنە كوردستانییەكانە قەوارەی هەرێم بپارێزن و پارێزگاری لە دەستكەوتەكانی شۆڕش و خەبات و خوێنی شەهیدانی كوردستان بكەین .
٣ – بۆ چارەسەری كێشە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێم لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی لەئاستێكی باڵا هەردوولا پێكەوە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان بەگشتی و بژیوی و ژیان و خزمەتگوزاری و بودجە و مووچە بدەین بە تایبەتی.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پارتی دیموكراتی كوردستان

بەپەلە

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەكات

سەرۆك وەزیرانی عێراق پیرۆزبایی لە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرد و رایگەیاند كە هەنگاوێكی گرنگە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *