ئەمڕۆ یەکشەممە 11/2/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت بەرەو دەوڵەتی ئیمارات بەڕێ کەوت، بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکوومەتەکان کە لە ڕۆژانی 12 تا 14ی 2 لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت.
سەرۆکی حکوومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بەشداری لە لوتکەکەدا دەکات، کە بڕیارە گوتارێکیش لە لوتکەکە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان پێشکەش بکات.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها لە پەراوێزی لوتکەکەدا، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و بیرمەندان و خاوەنکارانی عەرەبی و هەرێمی و جیهانی دەبێت.