ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 26ی كانوونی دوومی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا ئەنجام درا. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەکە بە گشتی و سووریا بە تایبەتی تاوتوێ كرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی و پاراستنی …
زیاتر بخوێنەوەئەمشەو.. سێ ئەندامی خێزانێک لە هەولێر كوژران
ئێوارەی ئەمڕۆ، لە گەڕەكی شۆڕشی شاری هەولێر، لە ڕووداوێكی تەقەكردندا، سێ ئەندامی خێزانێک كوژران و هێزە ئەمنییەكانیش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردووە. وەک دەگوترێ، ڕووداوەكە لە گەڕەكی شۆڕش، نزیک شەقامی سوورچییان ڕووی داوە و بەو هۆیەوە سێ كەس لە یەک خێزان گیانیان لەدەست داوە.
زیاتر بخوێنەوەوەزارەتی دارایی پەیامێکی لەسەر مووچەی مانگی یەک بڵاوو کردەوە
وەزارەتی دارایی پەیامێکی لەسەر مووچەی مانگی یەک بڵاوو کردەوە وردەکاری لە کۆمێنته ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە. سەبارەت بەڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦ ، ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین لێدوان و شیکردنەوەو لێکدانەوەی نادروست لەسەر ئەو بابەتە لە بەشێک لە میدیاکانەوە بڵاو دەبێتەوە، بەپێویستمان …
زیاتر بخوێنەوەئۆجەلان: من دژی فیدراڵی و دەوڵەتی سەربەخۆم
پەرلەمانی تورکیا بە فەرمی دەقی کۆنووسی کۆبوونەوەی شاندی پەرلەمانتاران و عەبدوڵڵا ئۆجەلانی لە ئیمراڵی بڵاو کردەوە. بە گوێرەی بەڵگەنامەکە، ئۆجەلان ڕایگەیاندووە کە دژی فیدراڵی و دەوڵەتی سەربەخۆیە و لە بری ئەوە “دیموکراسیی خۆجێیی” بە چارەسەر دەزانێت. هاوکات هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر ئەم پڕۆسەیە شکست بێنێت، مەترسیی کودەتا لە دژی سەرکردەکانی …
زیاتر بخوێنەوەمەزڵووم عەبدی سوپاسی سەرۆک بارزانی و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان دەکات
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوپای سووریای دیموکرات رایگەیاند: هەڵوێستی هەرێمی کوردستان بە سەرکردە و خەڵکەکەی جێگەی ڕێز و پێزانینێکی زۆرە. ئەمڕۆ هەینی 23ی کانوونی دووەمی 2026، مەزڵووم عەبدی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی ” لەم قۆناغەدا پێزانینێکی زۆرمان بۆ هەوڵەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی و کاک نێچیرڤان بارزانی هەیە، …
زیاتر بخوێنەوەئەحمەد شەرع بۆ سەرۆک بارزانی: مافی سیاسی و مەدەنی کورد پارێزراوە
chrka – 1 ناوەڕۆكی پێوەندییەكە: سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ناوەڕۆکی پێوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان ئەحمەد شەرع سەرۆکی وڵاتەکە و سەرۆك بارزانی بڵاو کردەوە، تێیدا دووپات لە پاراستنی مافە نیشتمانی و سیاسییەکانی کورد کراوەتەوە. بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، ئەمڕۆ سێشەم 20ی کانوونی دووەمی 2026، ئەحمەد شەرع پێوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆك بارزانی ئەنجام داوە و تێیدا …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆکی حکومەت لەگەڵ ڕاوێژکاری ئۆستریا کۆبووەوە
مەسرور بارزانی و ڕاوێژکاری کۆماری ئۆستریا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە ئەمڕۆ سێشەممە 20/1/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ کریستیان ستۆکەر ڕاوێژکاری کۆماری ئۆستریا (نەمسا) کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا، هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوندییەکانی …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک بارزانی بۆ ڕای گشتی: زیانگەیاندن بە خوشک و برایانمان لە ڕۆژئاوای كوردستان بە هیچ شێوەیەک قابیلی قبووڵ نییە
“بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بە وردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان دەكەین” سەرۆک بارزانی پەیامێكی بۆ ڕای گشتی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوای كوردستان دەكەن، جەختیشی لەوە كردەوە، كە “پێویستە هەموو لایەک …
زیاتر بخوێنەوەسەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و ئیلهام عەلییێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبونەوە
وردەکاری کۆبونەوەکە لە کۆمێنتە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کوردستان لە داڤۆس، ڕایگەیاند:”لە چوارچێوەی بەشداریکردنمان لە کۆڕبەندی ئابووی داڤۆس، لەگەڵ بەڕێز ئیلهام عەلییێڤ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان کۆبووینەوە و هاوڕابووین لە سەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ، بەتایبەتی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی.سەرۆک عەلییێڤ ئاماژەی بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی …
زیاتر بخوێنەوەپەیامێک لە مەزڵووم عەبدییەوە دوای ئاگربەست
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات پەیامێکی ڤیدیۆیی لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “توانیمان دەستکەوتەکانی گەلی خۆمان و تایبەتمەندی ناوچەکانمان بپارێزین”. میدیای نزیکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پەیامەکەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای بڵاوکردەوە، مەزڵوم عەبدی رایگەیاند: “لەسەر ئەو رێککەوتنەی کراوە، مەبەستمان بوو، پرسەکان بۆ گەلی خۆمان روون بکەینەوە.” مەزڵوم …
زیاتر بخوێنەوە
چرکە دامەزراوەیەکی میدیایی ئەهلی و ئازادە، خاوەنی گۆڤار و ماڵپەڕی چرکەیە