نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان / ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا

ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ سووریا

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 26ی كانوونی دوومی 2026 پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەنێوان سەرۆك مەسعود بارزانی و بەڕێز تۆم باراك نێردەی تایبەتی سەرۆك ترامپ بۆ كاروباری سووریا ئەنجام درا.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا بارودۆخ و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەکە بە گشتی و سووریا بە تایبەتی تاوتوێ كرا و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامی و پاراستنی ئەو ئاگربەستە كردەوە كە لەنێوان هەسەدە و هێزەكانی حكوومەتی سووریا لەئارادایە. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر گرنگیی بابەتی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ ڕۆژئاوا و بە تایبەت كۆبانێ و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی گەیاندنی ئەو هاوكارییانە.

بەپەلە

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

ئه‌مڕۆ شەممە 16ی ئایاری 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشوازی لە مەتڕان میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی …

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *