نوێترین هەواڵ
سەرەتا / کوردستان (صفحه 46)

کوردستان

مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا کرد

ئەمڕۆ یەکشەممە 13/4/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندێکی گرووپی دۆستایەتيی کوردستان لە پەرلەمانی بەریتانیا (APPG)، بە سەرۆکایەتی جۆن سلینگەر، ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا و بەرپرسی گرووپەکە کرد. لە دیدارەکەدا، شاندەکە ئاماژەیان بە کار و چالاکییەکانی گرووپەکە کرد، کە لە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی هەموو پارتەکانی ناو پەرلەمانی بەریتانیا …

زیاتر بخوێنەوە

سه‌رۆك بارزانی: ڕۆڵی ئافرەتی كورد قەت لە ڕۆڵی پیاو كەمتر نەبووە، ئەگەر هەندێكجار زیاتریش نەبێت

ئه‌مڕۆ یەکشەممە 13ی نیسانی 2025، لەژێر چاودێریی سەرۆک مه‌سعود بارزانی یەکەمین کۆنفڕانسی تایبەت بە ئافرەتان بەڕێوە ده‌چێت.له‌ كۆنفڕانسه‌كه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوتارێكی گرنگی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، ڕۆڵی ئافرەتی كورد قەت لە ڕۆڵی پیاو كەمتر نەبووە، ئەگەر هەندێكجار زیاتریش نەبێت.سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئێوە درووشمتان جوانە (بە تواناكانمان داهاتوو بنیات …

زیاتر بخوێنەوە

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران: سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سۆران ڕاگه‌یاندراوێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی سێ كه‌س، به‌ تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كرد.له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، بەشی خەلیفانی – بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی سۆران باندێکی دزی كه‌ له‌ سێ كه‌س پێكهاتوون ده‌ستگیر كران.ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، لەسەر سکاڵایه‌كی هاووڵاتیان، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن و دەستنیشانکردنی شوێنەکانیان و دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردنیان لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی خلیفان، …

زیاتر بخوێنەوە

حەسەن تۆران دەست لە پۆستی سەرۆكی بەرەی توركمانی كێشایەوە

دوای چوار ساڵ لە دانان و دواتر هەڵبژاردنی لە كۆنگرەدا، حەسەن تۆران دەست لە پۆستی سەرۆكی بەرەی توركمانی كێشایەوە. بەرەی توركمانی لەدواین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا لە كەركوك، لە كۆی (16) كورسی ئەنجومەن، تەنیا (2) كورسی بەدەستهێنا. ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13ی نیسانی 2025، حه‌سه‌ن تۆران سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، ده‌ستی له‌ سه‌رۆكی به‌ره‌ی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی: کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان ئومێد بەخشە

سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و بووسیویەتی “کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و سەرۆک ئەردۆگان هەنگاوێکی ئیجابی و ئومێدبەخشە بۆ چارەسەری کێشەکان”.  هەر لەم پەیامەدا، سەرۆک بارزانی نووسیویەتی” کۆبوونەوەکە پاڵنەرێکی بەهێزە بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا”. دوێنێ پێنجشەممە 10ـی نیسانی 2025، شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان …

زیاتر بخوێنەوە

مەسرور بارزانی و ڕوبیۆ جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەکەنەوە

هەینی 11ـی نیسانی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و وێڕای تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جەختیشیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزکردن و پتەوکردنی دۆستایەتی و هاوپەیمانیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا. هاوکات هاوڕاشبوون …

زیاتر بخوێنەوە

بە فەرمانی سەرۆك بارزانی تیمەكانی بەرگریی شارستانی و فڕۆكەوانیی فریاگوزاریی هەولێر بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسفدا دەگەڕێن

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی 4ی 2025، پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: “لە سەر فەرمانی سەرۆک بارزانی سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تیمی فڕۆکەوانیی فریاگوزاریی هەولێر بەشدار دەبن لە گەڕان بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف.” ئاماژەی بەوەش دا، كە “بەمەبەستی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا سەید یوسف، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی 4ی 2025، مەلا مستەفا …

زیاتر بخوێنەوە

پرسەنامەیەك لە جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی نیسان، لە پرسەنامەیەكی مەسروور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووە، كرمانج عیزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی بەرپرسی لقی 26 ی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، خوای مەزن …

زیاتر بخوێنەوە

بە فەرمانی مەسروور بارزانی ئێزیدییەكان بوونە خاوەنی ناسنامەیەكی تایبەت

بەخشینی دارایی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوامە و بۆ مانگی سێ‌ دەبەخشرێتە ئێزیدییانی ڕزگاربووی دەستی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش. بەخشینەكە دەستی پێ كردووە كە ناوچەكانی “خانكێ” و “شێخان” و “شاریا” و “دێرەلووك” لە دهۆك دەگرێتەوە. هاوكات ئەو ئێزیدییانە بە فەرمانی سەرۆك وەزیران بوونەتە خاوەنی ناسنامەیەكی تایبەت، وەك بەڵگەنامەیەكی فەرمی …

زیاتر بخوێنەوە

سەرۆک بارزانی: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم بەشداری لە کابینەی نوێی حکوومەت بکەن

  سەرۆک بارزانی لە رێوڕەسمی کردنەوەی 17یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب تیشکی خستە سەر دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق و لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد بەشداری لە حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان بکەن. رۆژی چوارشەممە 9ـی نیسانی 2025 سەرۆک مەسعود بارزانی لە رێوڕەسمی …

زیاتر بخوێنەوە